ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: له‌ په‌یوه‌ندی به‌ رفراندوم به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌ باشی له‌ گێشه‌ و گرفته‌کانی ناوخۆێ هه‌رێم ئاگادار نیین

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ مشت و مڕ له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی رفراندوم زۆر گه‌رمه‌. ئه‌وه‌نده‌ ئه‌م رفراندومه‌ به‌ باشوره‌وه‌ گرێدراوه‌، تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌کانی تره‌وه‌ هه‌یه‌؟

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێرێ کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " په‌یوه‌ندیه‌کی ئیجگار زۆری هه‌یه‌، چونکه‌ به‌ بۆچوونی من له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان خه‌ڵک له‌ نزدیکه‌وه‌ ئاگاداری گێره‌ و کێشه‌ و گرفته‌کان نیین له‌ ناوخۆێ کوردستان، کێشه‌ی ناو پارته‌کان، نه‌ک هه‌ر بڵێم به‌ ته‌واو ئاگادار نیین، به‌ڵکو له‌ ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌واندا هیچ کارتێکردنی تێدا نییه‌ به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ئه‌بیستن که‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌شێکی کوردستان داواێ ئه‌وه‌ ئه‌کرێت که‌ رفراندوم بکرێ وه‌ ئه‌م رفراندومه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا خه‌ڵکی کورد ئه‌یانه‌وێ مافی سه‌ربه‌خۆیه‌که‌ی خۆیان وه‌ربگرن، له‌ عێراق بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ته‌واوی یان ئه‌وه‌ی بمێنه‌وه‌ به‌شێک له‌ وڵاتێک که‌ خاکه‌که‌ی داگیرکردووه‌ ".

کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " چه‌ندین جار ئه‌م مه‌سه‌له‌ی رفراندوم و مافی سه‌ربه‌خۆییه‌ تێکه‌ڵ بوه‌، هه‌ر جارێک له‌ مێژوودا له‌گه‌ڵ شتێک، جارێک وایه‌ له‌گه‌ڵ ئاێین تیکه‌ڵ بوه‌، بۆ نموونه‌ شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی بیستم، کۆتایی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاێ سه‌ده‌ی بیستم رێبه‌رانی کورد به‌شێکیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاێینی ئیسلام به‌ لایانه‌وه‌ گرنگتر بوو، ئه‌وان ئه‌یانووت جیابونه‌وه‌ له‌ ئیمپراتۆری عوسمانی و له‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ئه‌مه‌ دژایه‌تیکردنه‌ له‌گه‌ڵ ئاێین، بۆیه‌ نابێت کورد جیا ببێته‌وه‌ و ده‌بێ کورد به‌شێک بێت له‌ ئیسلامه‌که‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بمێنێته‌وه‌، ئێستا ئه‌م بیر و بۆچوونه‌ لاێ ره‌وته‌ ئیسلامیه‌کان هه‌یه‌، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ ناو چه‌په‌کانیش بیر و بۆچوونێک بوو که‌ چینی کرێکاری کوردستان ده‌بێ ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ چینی کرێکاری به‌شه‌کانی تری ئه‌و وڵاته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌هێزتره‌ و با جیا نه‌بێته‌وه‌ ".

کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت " ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م رووداوانه‌ ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌نده‌ گرنگبوونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرینگبوونی مه‌سه‌ڵه‌ی رفراندوم که‌ شتێکی که‌ زۆر زۆر دووره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێ، ئه‌وه‌نده‌ به‌ لایانه‌وه‌ گر‌نگه‌ که‌ من ئه‌ڵێم به‌ داخه‌وه‌ گێره‌ و کێشه‌کانی ناوخۆێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باشوری کوردستان له‌ بیر ئه‌چێته‌وه‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Ahmad Eskandari