رێڤان وڵات: گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ به‌ توندی وه‌ڵامی هێڕشه‌کانی له‌شکه‌ری تورکیایان داوه‌ته‌وه‌

شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی له‌شکه‌ری تورکیا و گه‌ریلاکانی هێزێ پاراستنی گه‌ل ی سه‌ر به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی باکوری کوردستاندا و ده‌ڤه‌ری میدیا و به‌شانێک له‌ باشوری کوردستنایش هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌. گه‌رچه‌ له‌شکه‌ری تورکیا و میدیاکانی تورکی ئاماری جۆرا و جۆر له‌ باره‌ی زیانه‌کاندا بڵاو ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌که‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ هه‌موو به‌ره‌کاندا به‌ توندی به‌رامبه‌ر به‌ هێڕشه‌کاندا راوه‌ستاوون و زیانی زۆریان به‌ له‌شکه‌ری تورکیا گه‌یاندووه.

PKK guerrilla

رێڤان وڵات وته‌ بێژی هێزی پاراستنی گه‌ل له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌هار سوپای تورکیا له‌ زۆر شوێنی کوردستان ده‌ستیان به‌ کرداری هه‌ره‌ گه‌وره‌ی له‌شکه‌ری کرد به‌ تاێبه‌ت له‌ باکوری کوردستان و باشوری کوردستان، به‌ زوری له‌ ئامه‌د، بۆتان و سه‌رحه‌د به‌ پاڵپشتی فرۆکه‌ له‌شکه‌ریه‌کان و جۆره‌ها هیلوکۆپته‌ر و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌ ده‌رئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌ریلاکان شکه‌ست خواردوونه‌ و پاشه‌کشه‌یان کردوون".

کاک رێڤان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " سوپای تورکیا هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌تر باشوری کوردستان به‌ردوامه‌ به‌ڵام ئێمه‌ رێگایان پێی ناده‌ین باشوری کوردستان داگێر بکه‌ن، ئه‌رتشی تورکیا هه‌ر ئێمه‌ی نه‌کردووه‌ته‌ ئامانج به‌ڵکو گه‌لی ئێمه‌ش له‌ ئامه‌د و شاره‌کانی تر و گه‌ریلاکانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ ".

کاک رێڤان ده‌شڵێت " تورکیا به‌ زۆری هێزی تاێبه‌ت و فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کان به‌ کار دێنێ، بێگومان له‌ شه‌ر له‌ هه‌ردوو لا زیان هه‌یه‌ به‌ڵام تورکیا ئاماره‌کانی راست نیین زۆر گۆیی ده‌که‌ن، ئێمه‌ش خه‌رێکی ئاماده‌کردنی زیانی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی دوواییه‌داێن و پاشان بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Rêvan Welat