خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی ئاپسی کارئاسانی بۆ په‌نا‌به‌ران ده‌ڕه‌خسێنێت

خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی له‌ ئیتالیا بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران ئاپسێکی ڕه‌خساندوه‌، له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ زانیاری خزمه‌تگووزاری ده‌خاته‌ به‌رده‌ستیان، له‌وانه‌ ته‌ندروستی و ده‌روونی و یاسایی.

ئاپسه‌که‌ به‌ناوی Virtual Volunteer

له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا ئاشکرا کرا. نوێترین ئامار ده‌رده‌خات ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا له‌ ساڵی2016دا 22.5 ملێۆن که‌سه‌ بووه‌.

سه‌رۆکی به‌رنامه‌ و کاره‌کان له‌ یه‌کێتی نێوده‌ڵيتی کۆمه‌ڵه‌کانی خاچی سوور و مانگی سوور، جاغان جاباچاین ده‌ڵێت "زۆر جار خه‌ڵکی له‌دۆخێکی ته‌موومژاوی زانیاریدا ده‌جووڵین". ووتیشی "ئه‌وان نازان چ جۆره‌ خزمه‌تگووزاریه‌کیان بۆ ڕه‌خسێندراوه‌".

له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌که‌دا هاتوه‌ "هاریکاریان ده‌کات بۆ به‌رجاوڕوونی باشتر تا بتوانن بڕیاری باشتر بده‌ن".

جێی ئاماژه‌یه‌، ئیتالیا له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی کۆچبه‌رانه‌ بۆ ئه‌وروپا و به‌هه‌زارن له‌ڕێگای ده‌ریا و ووشکانیه‌وه‌ بۆ ڕاکردن له‌جه‌نگ و هه‌ژاری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریکاوه‌ ڕووده‌که‌نه‌‌ ئه‌و ووڵاته‌.

تائێستا ئه‌و ئاپسه‌ی له‌لایه‌ن خاچی سوور و گه‌وره‌ کۆمپانیای کۆمپیوته‌ر IBM دانراوه‌، له‌ لایه‌ن 30 هه‌زار که‌سه‌وه‌ به‌کارهاتوه‌، سه‌رۆکی خاجی سوری ئیتالیا فرانشیسکۆ ڕۆکا له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا ووتی زانیاریه‌کان ژیان ده‌پارێزێت، به‌د‌ه‌ستهێنانی زانیاری دروست و بێ لایه‌ن کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌.

وورچی بۆر له‌ناوچه‌ی یه‌لۆستۆنی ئه‌مریکا له‌لیستی مه‌ترسی له‌ناوچوون ده‌رده‌کرێت

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریکا ڕه‌یان زینک له‌به‌رده‌م گرووپی پاراستنی ئاشتی ڕ‌ایگه‌یاندا له‌م هاوینه‌دا وورچی بۆری ناوچه‌ی پاڕێزراوی نیشتمانی یه‌لۆستۆن له‌ ئه‌مریکا له‌ لیستی مه‌ترسی له‌ناوچون ده‌رده‌هێنرێت و به‌به‌ڵگه‌وه‌ داوا له‌ دادگا ده‌که‌ن ئه‌و بڕیاره‌ په‌سه‌ندکات.

بڕیاری پاراستنی فیدراڵی ناوجه‌ی یه‌لۆستۆن، به‌فه‌رمی له‌ ساڵی 2016 دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما پێشنیاری کرد، به‌هۆی تویژینه‌وه‌کانی به‌م دوایانه‌ کراون ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی وورچه‌کان ده‌دات.

ژماره‌کان له‌ ئێستادا گه‌شتوه‌ته‌ 700 وورچ به‌راورد به‌ ساڵی 1975 که‌ ته‌نها 136 بوه‌.

ڕاوچیه‌کان و ئاژه‌ڵداران که‌ بازنه‌یه‌کی سیاسی به‌ هێزن له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌مریکا داوا ده‌که‌ن وورچی بۆر له‌لیستی له‌ناوچوون ده‌رکرێت به‌و پێیه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌یان ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ مرۆڤ و مه‌روماڵات و ئاژه‌ڵه‌ گه‌وره‌کان.

توێژینه‌وه‌یه‌کی: زه‌یتون میشک له‌ ئه‌لزهایمه‌ر ده‌پارێزێت

ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ سووده‌کانی جۆره‌ی خواردنی ناوجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ئاشکرا ده‌بێت. دوا توێژینه‌وه‌ ده‌رده‌خات ڕۆنی زه‌یتوون به‌شێکی بنه‌ڕيتیه‌ له‌ سیتمه‌ی خۆراکای ئه‌و ناوچه‌یه‌، په‌پێی دوا توێژینه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ پارێزگاری له‌ به‌ئاگابوون بکات.

به‌تیابه‌تی توێژه‌ره‌وانی زانکۆی تێمپڵ له‌ فیڵدافیا ده‌ڵین ڕۆنی زه‌یتوون بیره‌وه‌ری و توانای فێربوون ده‌پارێزێت، له‌ درو‌ستبوونی ئه‌میلۆدی بێتا که‌م ده‌کاته‌وه‌ و له‌تێکه‌ڵبونی ڕیشاڵی هه‌سته‌ده‌مار له‌ میشکدا که‌ به‌ هێما باوه‌کانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌ زانره‌وه‌ ڕێگری ده‌کات.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین ڕۆنی زه‌یتوون له‌ هه‌وکردنی ده‌بێته‌ هۆکاری ناسراوه‌ به‌ خۆپیتاندن، که‌مده‌کاته‌وه‌، که‌ ده‌بێته‌ شکاندنی پاشماوه‌ و ژه‌هره‌کان له‌خانه‌کداندا. ئه‌مه‌ش ئه‌میلۆد و تێکه‌ڵاوبوونی تاو ده‌گرێته‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ردا.

گه‌وره‌ تویژه‌ره‌وه‌ دۆمۆنیکۆ براتیکۆ ده‌ڵێت خانه‌ی مێشکی مشکی ڕه‌ۆنی زه‌یتوننیان خواردوه‌ ئاستی ئه‌میلۆد و تاوی به‌فۆسفات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ که‌مده‌کاته‌وه‌.

ده‌شڵێت ڕۆنی زیتوون په‌یوه‌ندی نیوان هه‌سته‌ده‌ماره‌کانی مێشکی به‌ پته‌وه‌ی ڕاگرتوه‌، به‌نیازیشن توێژینه‌وه‌که‌ به‌رده‌وام بێت بۆ زانینی کاریگه‌ری تا داوی 12مانگ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌و ڕۆنه‌ له‌سه‌ر مێشک.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 06- 26-2017