دیاره ژیان هه‌رچه‌ند کۆڵانێکی بێ په‌یه به‌ڵام له کۆتاییدا بنبه‌سته. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ژیانیان له پێناوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له پێناوی گه‌له‌که‌یاندا یان له پێناوی مرۆڤایه‌تیدا ته‌رخان ده‌که‌ن کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه و ماڵئاواییکردنیان بارێکی زۆر گرانه. هه‌ر وه‌کو له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بینین هه‌موو غه‌مبار و په‌شێون به کۆچی پرۆفیسۆرکاک ئه‌میر حه‌سه‌نپوور، توێژه‌ر، زمان‌ناس، نووسه‌ر وشوڕشگێڕ.
کاک ئه‌میر له داێکبووێ ساڵی 1943 شاری مه‌هاباده
له ساڵی 1964 له دانشسرای عالی زانکۆێ تاران له زمانی ئینگلیزی بکالۆریۆسی به ده‌ستهێنا
له ساڵی 1970 ماسته‌ری له زمانه‌وانی به ده‌ستهێنا
له ساڵی 1972 کاره‌کانی بۆ دکتۆراکه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌کان و میدیادا به کۆتایی هێنا
له ساڵی 1989 له زانکۆێ ئیاله‌تی ئیلینۆیس له شامپێنگ دوکتۆرای له sociolinguistics به ده‌ستهێنا
له‌و کاتانه‌ی له ئه‌مه‌ریکا بوو له رێبه‌رانی سه‌رکرادیه‌تی رێکخراوه‌ی کونفدراسیون سازمان دانشجویان ئیرانی بوو له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکادا.
رؤڵێکی گرنگی هه‌بوو بۆ یارمه‌تی دان له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( اکسا) له ئه‌مه‌ریکا
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ( اتحادیه کمونیستهای ایران) بوو
رۆڵێکی گرنگی هه‌بوو له بزوتنه‌وه‌ی جووتیاران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش گه‌رانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ئێران له ده‌می شوڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ساڵی 1979.
کاک فاتیح شێخ نووسه‌ر، شاعر، خهباگێڕ، رامیارزان و دۆست و هاورێ دیرینه‌ی زینده یاد پرۆفیسۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کاک ئه‌میر که‌سایه‌تیه‌کی زۆر تێکۆشه‌ر و چالاک و مرۆڤ دۆست بوو له کوردستانی ئێران، من و کاک ئه‌میر هه‌ر له سه‌ره‌تاێ 60 کانی میلادیه‌وه له تاران پێکه‌وه خوێندکار و هاورێ بووین و بگره له یه‌ک ژۆردا پێکه‌وه ژیاین، واته دۆستایه‌تیمان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 60 ساڵ پێش و بگره تا ئه‌م مانگانه‌ی دووایه‌دا هه‌ر پێکه‌وه په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بوه، هه‌ر بۆیه منیش وه‌کو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به مه‌رگی کاک ئه‌میره‌وه غه‌مبارن، منیش غه‌مبارم ".
کاک فاتیح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کاک ئهمیروهکو زانایه‌ک، وه‌کو تێکۆشه‌رێک، وه‌کو مرۆڤ دۆستێک، وه‌کو کۆمونیستێک له کاره‌که‌ی خۆێدا زۆر چالاک بوو، زۆر به‌رهه‌می بڵاو کرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سروشت و ژیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێی نه‌دا که ئه‌و شتانه‌ی تری که هه‌یه بڵاو بکاته‌وه وه خۆشی له‌و بابه‌ته‌وه نگران و دڵگران بوو و ده‌یووت من پێویستیم به 30 ساڵ تری ژیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کانم بڵاو بکه‌مه‌وه ".
کاک فاتیح ده‌شڵێت " پڕکردنه‌وه‌ی شوێنی کاک ئه‌میر شیانی نییه، به‌ڵام له‌مه‌و دووا کاره‌کانی، به جێ ماوه‌کانی، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و له کۆمه‌ڵگادا دایمه‌زراندووه کاریگه‌ری خۆێ ده‌بی له ئاێینده‌دا و ره‌وتێک درووست ده‌کات، کاک ئه‌میر به‌ر له‌وه‌ی پرۆفیسۆرێکی زمان‌ناس بێ، تێکۆشه‌رێکی سیاسی و کۆمۆنیست بوو و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌دا بوو که هه‌وڵی دا رێپێوانیک له سنه‌وه بخاته رێگا بۆ پشتێوانی له خه‌ڵکی مه‌ریوان و کۆچه‌که‌ی مه‌ریوان".
Your browser doesn’t support HTML5