کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، مامۆستاێ زانکۆ و رۆژنامه‌نووس، به‌یاننامه‌یه‌کی بێزاری دهربڕینیاندژ به‌وه‌ی گوایه " له چه‌ندین ئۆرگانی حیزبی و سێبه‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوان و رێکخراو بۆ سه‌ر چه‌ند ڕۆشنبیر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گر" بڵاوکردوه‌ته‌وه و تێدا به توندی بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن دژ به‌و جۆره هه‌وڵانه.
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ' بابه‌تی رفراندوم که ئێستاکه کراوه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌ک که په‌یوه‌سته به ئه‌رکیه‌تی و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن بۆ پارت و که‌سایه‌تی، له‌و رێ و شوێنه‌دا ره‌خنه‌گران و رۆشنبیران و نووسه‌ران مافی دیمۆکراسی خۆیانه که ڕه‌خنه له رێ و شوێنێکی له‌و جۆره بگرن که مه‌ترسیه‌کی زۆرتر بۆ ئه‌م قه‌واره‌یه دابین ئه‌که‌ن نه‌ک ده‌رفه‌تێکی زیاتر بێ بۆ قوناغێکی باشتری ده‌وڵه‌تداری کوردستان ".
کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێگومان هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی نا شایسته و نا دیمۆکراسیانه به‌رامبه‌ر به‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که ده‌یانه‌وێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی له کوردستاندا ئاقارێکی مه‌ده‌نی و دیمۆکراسی، وه دامه‌زراوه‌کان ببن به دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و مهدهنیوه حکومه‌ت حکومه‌تی هاووڵاتیان بێ، مافی خۆیانه ره‌خنه له‌و هه‌ڵویستانه بگرن که به ناوی رفراندوم به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌یانه‌وێ بوختان بۆ ده‌نگه ئازا و ئازاده‌کان هه‌ڵ ببه‌ستن، له‌و روه‌وه ئێمه پشتێوانی رۆشنبیران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران ئه‌که‌ین که داوا بکه‌ن هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و قوناغێکی باشتر بروا وه داوا بکه‌ن پارته‌کانی کوردستان روونما بن وه داوا بکرێت به تاێبه‌ت بۆ پرۆسه‌ی رفراندوم ده‌زگا نیشتمانیه‌کانی کوردستان بریارده‌ر بن نه‌ک پارته‌کان، نه دیوه‌خانی سیاسی وه نه‌ک هێز و لایه‌نێک له ده‌ڤه‌رێکدا".
کاک سالار ده‌شڵێت " له راستیدا له هه‌موو ئاسته‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگاێ سڤیلیش هه‌ڕه‌شه و فیشار و ناوزڕاندن هه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی پارته‌کان، له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌ت، له‌سه‌ر ئاستی لایه‌نه جیاوازه‌کان، له‌و روه‌وه کۆمه‌ڵێک میدیا و میدیای سێبه‌ر و سۆشیال میدیا زۆر خراپ به کار ئه‌هێنرێ، ئه‌مه‌ش وایکردووه به‌ریه‌ک که‌وتنێکی سارد له نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا هه‌بێ وه ئێستاکه گه‌ێشتوه‌ته ئاستێک ناوزڕاندنێکی ناشرین له‌سه‌ر ئاستی میدیای و له‌سه‌ر سۆشیاڵ میدیا و هه‌ندێ میدیاێ سێبه‌ر که پارته‌کان یان که‌سێکی له پشته که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌یه ده‌م کوتی ئازادیه‌کان بکه‌ن ".
Your browser doesn’t support HTML5