هه‌ر له‌و کاته‌ی نزیکه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌و پێش داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسل دا گرت و پاش زیانێکی هه‌ره گه‌وره‌ی گیانی و پاش خاپورکردن و تێکدانی ژێر خانی شاره‌که، له کۆتاییدا به زۆری رزگار کرا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌دا شهر هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئێستاکه پاش به زۆری وه‌ده‌رنانی داعش له موسل ئاخۆ هه‌نگاوی داهاتوو یان پلانی داهاتوو چیه؟
سه‌ید هه‌ژار جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی زرێڤانی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " داعش هێشتا به یه‌کجاری کۆتایی نه‌هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له حه‌ویجه، ته‌لعفه‌ر، له موسل ماوه، له چیاکانی حه‌مرین له‌و شوێنانه داعش هه‌ندی بۆنی هه‌یه، له ئه‌نبار، له هیت هه‌یه، داعش هێشتا کۆتایی پێی نه‌هاتووه، داعش وه‌کو نه‌خۆشیه‌کی درێژ خایه‌نه بۆ تێکدانی ئاسایش له هه‌موو جیهاندا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌بێ به‌رده‌وه‌ام بین له شه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه".
سه‌ید هه‌ژار هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " داعش پاش هه‌ڵاتنیان له هه‌ر شوێنێک هیچ پلانێکیان نییه، به‌رنامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه به‌س له شوێنێک بیت، شوێنه‌که تێک بدا و خاپوری بکا ، ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی داعش، ئه‌وه نییه ده‌ست به‌سه‌ر شوێنێکدا بگرێ و بیپارێزێ، داعش سیاسه‌تێکی فاشیلانه‌ی له‌به‌ر گرتووه، سیاسه‌تێکی تێکده‌رانه وه سیاسه‌تێکی دوور له هه‌موو ره‌وش و ره‌فتارێکی ئینسانی وه له هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که مرۆڤ ئه‌یکات".
سه‌ید هه‌ژار ده‌شڵێت " داعش نه‌ک له که‌رکوک و خانه‌قین، داعش له هه‌ر شوێن که ده‌ستی بگاتێ شهر ده‌کات، ئه‌گه‌ر ده‌ستی بگات له ناو هه‌ولێر شهر ده‌کات، له ناودهۆک له‌سلێمانی شهر ده‌کات، به‌ڵام ئێمه ساترهکانمان، ربایهکانمان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وا به باشی به‌رامبه‌ریان راوه‌ستاوه هیچ رێگایه‌ک نادات که داعش دزه بکات ئه‌و شوێنانه که بتوانی له ئێمه ده‌ست بوه‌شینی به‌ڵام داعش له سنوره‌کانی ئێمه ناتوانی سه‌رهه‌ڵدێنی ".
Your browser doesn’t support HTML5