دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەوەی ڕۆژی 25 ی مانگی 9 ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێت، لە بەغدا کاردانەوەی نەرێنی هەبوو بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنە.
زۆرێک لە سەرکردە عێراقییەکان بە شیعە و سوننەشەوە جەخت دەکەنەوە لەوەی ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە و هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ باری ئاسایشی عێراق و هەبوونی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی داعش و هەروەهاش هەلومەرجی ناوچەکە.
سەرنوسەری ڕۆژنامەی (الصباح الجدید) لە بەغدا دەڵێت ناکرێت ئەو جۆرە کاردانەوانە وەها سەیر بکرێن کە ڕای گشتی عێراقیەکانە و دەشڵێت " هەتا ئێستا هەڵمەتێک یان هەڵوێستێکی گشتی نییە لەسەر کورد لە نێو سیاسەتی عێراقیدا، بەڵام لێرەدا و لەسەر ئەم ڕیفراندۆمەی باسدەکرێت شتێکی بنچینەیی بزر بووە ئەویش نەبوونی ڕێکخستنی کاروبارەکانە لە نێوان بەغدا و هەولێردا.
ئیسماعیل زایر دەڵێت لەناو هەرێمی کوردستانیشدا هاوڕاییەک نییە لەسەر ڕیفراندۆم بەڵام ئەو زمانی دژایەتییەی لێرە و لەوێی عێراقدا بەرگوێ دەکەوێت زمانی فەرمی وڵاتەکە نییە هەر بۆیە دەرفەتێکی فراوان لە ئارادایە بۆ هاوکاری و ڕێکخستنی کاروبارەکان لە نێوان بەغدا و هەولێردا و هەروەهاش بۆ دواخستنی ئەو وادانەی پێشتر دیاریکراون، بەڵام دەشڵێت لە ڕووی بیروباوەڕ و پرەنسیپەوە نیشتمان پەروەران هەرگیز بەوە قایل نابن دابڕانێک لەگەڵ کورددا دروست بێت، یانیش ڕژێمێکی سیاسیی بەسەر کورددا بسەپێنرێت بەبێ خواستی خۆیان.
بەڕێز زایر دەڵێت ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانبۆ سەربەخۆیی هەرێم و جیابوونەوەی نییە لە عێراق بەڵکو بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسینە، ئەمەش یانی ڕیفراندۆمەکە بۆ مافی کوردە لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆی نەک جیابوونەوە لە عێراق.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئیسماعیل زاهیر، نوسەر و سەرنوسەریڕۆژنامەی (الصباح الجدید) بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5