به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان له ولایه‌تی ئیلنۆی جۆرێک له‌و ماسیانه‌ی له‌سه‌رده‌می دایناسۆره‌کانه‌وه تائێستا زیندون و له بۆماوه به‌ردینه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه بۆ ڕوباره ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه، ماسی جۆره‌ی گارتیمساح Alligator gar ماسیه‌که‌ی زۆر کۆنه و بڕوا هه‌یه له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می Cretaceous (کریتاسی)ـه‌وه زیاتر له 100 ملێۆن ساڵ لهمهوبهرپهرهی سه‌ندبێت.
گارتیمساح دووهه‌م گه‌وره ماسی ئاوه شیرینه‌کانه له ئه‌مریکای باکوور، زانای زینده‌وه‌رزانی راندی ساویر له‌ناوه‌ندی ڕاوکردنی ماسی له ئیلنۆی ده‌ڵێت "له‌ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانه له‌ڕێڕه‌وه ئاویه‌کانی ولایه‌ته‌که نه‌ماون، هه‌رچه‌نده لهڕوبارهکانی باشور گه‌شه‌یان کردوه و ماون".
ده‌شڵێت " ئێمه ده‌مانه‌وێت سیسته‌مه‌ی ئیکۆلۆجی به‌ده‌ستبێنینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ گیاندارهکانیدیکه تا بتوانن زیاتر هاوسه‌نگیان هه‌بێت لهڕاوکردنی جۆره‌کان بۆ مانه‌وه‌یان".
سه‌رباری ئه‌مش، گارتیمساح به‌هۆی گه‌وره‌یی و بوونی پوله‌که‌ی پرشنگداری پێستی، بۆههوادارانی ڕاوکردن جێژێکی تایبه‌ت ده‌به‌خشێت، ده‌شتوانێت له‌هه‌مانکاتدا له‌ئاویش و هه‌واشدا هه‌ناسه بدات، بۆ 136 کیلۆگرام و به‌درێژی 2.7 مه‌تر گهوردهبێت.
سوێر ده‌ڵێت "گارتیمساح هه‌مووجۆره خۆراکێک ده‌خوات، وه‌ک کیسه‌ڵ و مراوی و جۆره ماسیه‌کانی لهئاوهکاندا هه‌ن.
ده‌شلێت "به‌هیوایه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی دوبارهژیانه یارمه‌تی هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بدات بۆ کۆنترۆڵکردنی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گارتیمساح بۆ 60 ساڵ ده‌ژی، ئه‌م به‌رنامیه ده‌یان ساڵی ده‌وێت تا په‌ره‌بسه‌نێت، مێی ماسیه‌که له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا بۆ زاووزێ ده‌توانێت گه‌را دا‌نێت، به‌ڵام نێره‌کانی لهتهمهی 6 بۆ 7ساڵی پێده‌گه‌ن، بۆیه له 10 بۆ 20 ساڵی سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به‌هیواین ئه‌م ماسیهنه یه‌ک بدۆزنه‌وه و کاری سروشتی خۆیان بکه‌ن.
تائێستا 7 هه‌زار له‌م ماسیانه بهچپی بچووک که په‌یوه‌ندی بهسهتهلایتهوه ده‌کات به‌قه‌باره‌ی ده‌نکه برنجێکی گه‌وره ئامدهکراون بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌کاتی به‌ردانیان لهئاوهکاندا چاودێری هاتووچۆیان بکرێت. زاناکان پێشبینی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زۆربوونی باران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، ئه‌م ماسیانه بگه‌نه ڕووباره بچووکه‌کان و گۆمه‌کان له ناوچه‌کانی لویزیاناو تکساس.
حکومه‌تی ئه‌مریکا پێشنایر ده‌کات نیکۆتین له چگهرهدا که‌مبکرێته‌وه.
بۆیه‌که‌م جاره حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌مێژوودا پێشنیار ده‌کات ڕێژه‌ی نیکۆتینی جگه‌ره که‌م بکرێته‌وه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆراک و ده‌رمان له ئه‌مریکا داوای له کارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی کردوه ڕێنمایی نوێ دانین بۆ ئه‌وه‌ی ئهلوودهبوون به‌جگه‌ره‌کێشان که‌متربێته‌وه.
سکات گۆتلیب کارمه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که به‌نیازه ڕێگایه‌ک بدۆزێته‌وه ڕێژه‌ی نیکۆتین له‌جگه‌ره‌دا که‌مبێته‌وه.
له ووتارێکیدا بۆ کارمه‌ندان له ولایه‌تی میریلاند گۆتلیب ووتی "سه‌نگی ده‌خه‌ینه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی نیکۆتین، له‌وانه‌یه یارمه‌تی بدات جیهانێک بێته پێشه نه‌وه‌کانی داهاتوی ئالوده‌ی جگه‌ره نه‌بن".
هاوکاتی که‌مکردنه‌وه‌ی نیکۆتین به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که پلانی هه‌یه زیانی جۆری جگه‌ره‌ی ئه‌لکترۆنی که‌مکاته‌وه. جگه‌ره‌ی ئه‌لکترۆنی نیکۆتین له‌خۆده‌گرێت به‌ڵام قه‌تران و هه‌ندێک مادهیدیکهی تیدا نیه له تووتنی جگه‌ره‌ی دروستکراودا هه‌یه، بۆیه کووشنده‌یه.
گۆتلیب ده‌ڵێت " نیکۆتین هۆکاری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌کانی سی و دڵ نیه که هه‌زاران ئه‌مریکایی به‌هۆیه‌وه ساڵانه ده‌مرن، به‌ڵکوو ئه‌وه مادهکیمیاوهیهکانه له تووتندا هه‌ن و له‌ئاکامی سوتانی لهدووکهڵدا دروستده‌بن و ده‌بنه هۆکری نه‌خۆشی و مردن.
زاناکان به‌سه‌رکه‌وتویی گۆڕانکاریان له‌جیناتی مرۆڤدا کردوه
زاناکانی زانکۆی ئۆریگن بۆ ته‌ندره‌ستی و زانست ده‌ڵین " سه‌رکه‌وتووبون له‌ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری DNA مرۆڤدا و یه‌کم هه‌وڵ له‌مباره‌یه‌وه له‌ووڵاته یکگرتوهکاندا ئه‌نجامدراوه.
پێشتر ڕاگه‌ێندراوه ته‌نها زاناکای چین تاقیکردنه‌وه‌ی هاوشێوهئهنجام داوه.
DNA مرۆڤ له قۆناغی ئهوڵهمهدا، ڕێگاو توانا ده‌کاته‌وه بۆ جاکردنی ئه‌وبه‌شانه‌ی گرفت دروست دهکدن و نه‌خۆشی بۆماوه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌م کرداره مشتوومڕی له‌سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گوومانیان هه‌یه بۆ کاری دیکه به‌کاربێت، وه‌ک دره‌وستکردنی منداڵ له‌داهاتوودا به توانای سنوورداره‌وه یاخود به تایبه‌تمه‌ندێتی جیاوهازهوه.
زاناکانی ولایه‌تی ئۆرگن بهڕابهرایتی شووخرات میتالیبۆف که له‌دایکبووی کازاخستانه، به‌سه‌رکه‌وتویی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر ئاوڵه‌مه‌ی له‌به‌خشینی سپێرم به‌رهه‌م هاتوه بۆ مه‌به‌ستی زانستی کردوه، وگۆڕانکاریان له بازدانه بۆماوه‌کانیان کردوه.
گۆڕانکاریه‌که له قۆناغی پیتاندنی هێلکه‌وه بوه، بۆ دلنیابوون له‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له‌هه‌موو خانه‌کانی ئاولهمهدا دووباره ده‌بێته‌وه.
پێشتر زاناکان بۆ ماوه‌یه‌که‌ی زۆر چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد تا گۆڕانکاری ڕووبدات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی نوێوه به ناوی کریسپه‌ر، که ووردبینی و توانای هه‌یه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت هه‌ندێک به‌شی زنجیره‌ی DNA ده‌ستکاری بکرێت و گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
کۆنگریسی ئه‌مریکا له‌مباره‌یه‌وه بڕیاری ده‌رکردوه له‌به‌ر هۆکاری په‌یوه‌ندی بهمۆڕاڵهوه هه‌یه، یاسایانه ڕێگا نادات DNA منداڵ ده‌ستکاری بکرێت، ئه‌م بڕیاره له‌وڵاتانی دیکه‌دا هاوشێوه‌ی سیسته‌می ڕۆژئاوا نیه.
Your browser doesn’t support HTML5