هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا داوای له‌سه‌ربازه‌کانی کرد ده‌ستبه‌جی به‌کارهێنانی درۆن وسیسته‌مه‌کانی پارچه‌ی به‌رهه‌می کۆمپانیای چینی ناسراو به DJI Technology ڕاگرن، به‌هۆی "بوونی خاڵی لاوازی سایبه‌ر" که له‌ڕێگایانه‌وه ئه‌و ئامێرانه هاک ده‌کرێن.
داواکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له 2ی مانگی 8دا ده‌رچوه و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئاژانسی ڕۆیته‌رز به‌دواداچوونی بۆکردوه و هه‌موو جۆره درۆنه‌کان و سیسته‌مه‌کانی کۆمپانیای DJI به‌کاری دێنێت ده‌گرێته‌وه.
ڕاگهێنراوهکهی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌ڵێت درۆنه‌کانی کۆمپانیای DJI به‌زۆری له‌لایه‌ن سه‌ربازی ئه‌مریکاوه به‌کاردێت.
لایخۆیه‌وه کۆمپانیای DJI له بڵاوکراوه‌یه‌کدا سه‌رسووڕمان و نائۆمێدی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌کاتی بڕیاره‌که‌یاندا کۆمپانیاکه‌یان ئاگه‌دار نه‌کردوه‌ته‌وه و پرسیان پێنه‌کردوون.
کۆمپانیاکه ده‌ڵێت له‌مباره‌یه‌وه بۆ ده‌ستنیشانکردن و ڕوونکردنه‌وه دان له‌سه‌ر "بوونی خاڵی لاوازی سایبه‌ر" په‌یوه‌ندی به‌سه‌ربازی ئه‌مریکاوه ده‌کات و ئاماده‌شه له‌گه‌ڵ پینتاگۆن کاربکات بۆ چاره‌سه‌ری گوومان و مه‌ترسیه‌کانیان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پینتاگۆن له‌ئاکامی توێژینه‌وه‌کان هاتوه، تاقیگه‌کانی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه کردویانه.
توێژینه‌وه: ناوچه‌ی که‌نداوی مه‌کسیک ژماری نوێی که‌می ئۆکسجینی تۆمارکرد.
ناوچه‌ی که‌نداوی "مردوو"ی مه‌کسیک - ناوچه‌یه‌که بۆ ژیانی ناو ده‌ریا ئۆکسجینی تێدا که‌مه - له‌ئه‌مساڵدا به‌رزترین ڕێژه‌ی که‌مبونی ئۆکسجینی تێدا تۆمارکراوه.
پانتایی ناوچه‌که‌ی ئۆکسجینی تیدا که‌مبۆته‌وه به درێژایی که‌ناری که‌نداوی لویزیانا و تکساسه واته 22،720 کیلۆمه‌تر، به ڕووپێوی ولایه‌تی نیوجێرسی له ئه‌مریکا.
بۆ توێژینه‌وه‌که زانای ده‌ریا نانسی رابالیاس به‌ردرێژایی بن ده‌ریای که‌نداوه‌که ئاوی پێوانهکردوه، ئاستی ئۆکسجین تێیدا له2 به‌ش لهملێۆنێکدا که‌متره، رابالیس ده‌ڵێت به‌دڵنیایییه‌وه پانتایه‌که له‌وه گه‌وره‌تر به‌ڵام به‌هۆی نه‌خشه‌که تانها ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دیاریکرابوو پێوانه‌ی تێداکراوه.
ده‌شڵێت پێوانه‌کانی ئه‌و و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نیشتامانی دریاکان و به‌رگی هه‌وا نوێترین پێوانه‌یان تۆمارکردوه.
تویژینه‌وه‌که ده‌ڵێت له10 ساڵی ڕابردوودا ناوچه‌کانی وه‌ک "مردوو" داده‌نرێت له هه‌موو جیهاندا لهبڵاوبوونهوهدایه و تائێستا 5000 ناوچه ده‌ستنیشان کراوه.
ناوچه‌ی که‌ناری لویزیانا دووهه‌م گه‌ووره ناوچه‌ی ده‌ریایه به‌هۆی کاره‌کانی مرۆڤه‌وه ئۆکسجینی تێدا که‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌یه‌ی به‌هۆی ڕژانی ئاوی ڕووباری میسیسپیه بۆ ناو ده‌ریا که پاشماوه‌ی ئاوی کشتوکاڵه‌کان و کارگه‌کانی به‌رهه‌می گۆشتی تێ ده‌رژێت و به نایترۆجین و فسفۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و هۆکارن بۆ گه‌شه سه‌ندنی قه‌وزه‌ی گه‌وره، که له‌کۆتایدا زۆرترین ڕێژه‌ی ئۆکسجینی ده‌ریا به‌کاردێنن.
زاناکان: گه‌رمای کووشنده له‌وانیه له‌داهاتوودا ببێته سروشتێکی نوێ.
گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و ژینگه به‌مدوایانه له باشووری ئاسیا ده‌رده‌خات به‌هاتنی ساڵی 2100 ژیان تێدا ته‌ندروست نابێت ئه‌گه‌ر بێت ڕێژه‌ی پرژبوونه‌وه‌ی گاز که‌م نه‌بێته‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌کدا له گۆڤاری په‌ره‌سه‌ندنی زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه توێژه‌ره‌وه ئه‌لفاتیح ئه‌لتاهیر له په‌یمانگای زانستی که‌ش و هه‌وای ده‌ریاکان له په‌یمانگای ماساشۆسیست بۆ ته‌کنه‌لۆجیا ده‌ڵێت هه‌نگاوی لاواز بۆ نه‌هێشتنی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا ده‌نرێت، به‌مه‌ش شه‌پۆلی گه‌رما ده‌گاته ئاستێک که پێشتر نه‌بینراوه.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵیت ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ناوچه ئاویکانی مرۆڤی بۆ نیشته‌جێبوون ڕاکێشاوه ده‌بێته هۆکارێک ژیان له‌و ژینگه‌یه‌دا ناکرێت، به‌واتایه‌کی که ئه‌و جێگایانه گه‌رمترین نابێت، به‌ڵکوو به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شی و گه‌رماوه و ژماره‌ی زۆری دانیشتوان و که‌م ده‌رامه‌تیه‌وه، ده‌بێته جێگایه‌ک زیاتر پله‌ی گه‌رمای کووشنده ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وان ڕێژه‌ی شی و که‌رمیان له‌به‌رچاوگرتوه که‌هۆکاره په‌یوه‌ست به ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه، به‌و پێیه‌ی بوونی شێ هه‌ستکردن به گه‌رما به‌رزده‌کاته‌وه و لهپلهبهرزهکاندا ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان له چه‌ن کاتژمێرێکدا.
Your browser doesn’t support HTML5