عه‌دنان کۆچه‌ر: له‌م کاته‌دا مه‌حاڵه‌ کۆرد که‌رکووک له‌ده‌ست بدات

عه‌دنان کۆجه‌ر

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش له‌ شاری موسڵ شکستێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌رهات و ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوو، پێشتریش له‌شاره‌کانی رو‌مادی و فه‌لوجه‌ی وه‌ده‌رنران، ئێستا له‌ عێراقدا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ماوه‌ وه‌ک بنکه‌ی سه‌ره‌کی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌یه‌ و ته‌له‌عفه‌ره‌.

بۆ تائێستا ‌هێزی عێراق یاخود پێشمه‌رگه‌ یان هاوپه‌یمانان باس له‌ پلان بۆ پاکه‌ردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌‌ له‌ داعش ناکه‌ن.

ئایا هێزی عێراق مه‌رجیان هه‌یه له‌ به‌شداربوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ‌ بۆ ڕزگارکردنی حه‌ویجه‌؟

له‌ڕووی تواناوه‌ مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر شاری که‌رکوک هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر بۆ شاری موسڵ هه‌یبوو یاخوود هه‌مان سینارێۆ ڕووبداته‌وه‌.

ناوبه‌ناو ئه‌بیستین هێزی داعش له‌ ناوچه‌کانی حه‌مرین ده‌چه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی گوونده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ و لێیان ده‌فڕێنن و ده‌یانکووژن، ئایا تائێستا هه‌نگاوی جدی ‌نراوه‌ بۆ پاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ و چه‌کدارانه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر چاودێری ئاسایش کردوه‌.

کۆچه‌ر ده‌ڵێت په‌پێ پلانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت پێشتر ناوچه‌ی عانه‌وه‌ ڕاوه‌ له‌داعش ڕزگار بکرێت و دواتر حه‌ویجه‌.

ده‌شڵێت به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆرینه‌ی زۆری هێزی سه‌ربازی عێراق به‌ڕزگارکردنی مووسڵه‌وه‌ و بوونی شانه‌ی نووستوی داعش له‌وشاره‌ جارێ ئاماده‌نین بۆ ڕزگارکردنی حه‌ویجه‌.

هاروه‌ها ده‌ڵێت حه‌ویجه‌ کۆمه‌ڵیک کێشه‌ی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری پێوه‌ به‌ستراوه‌ ڕه‌نگه‌ ئاسان و له‌پێش نه‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ قوربانی بۆ بدات و ڕاسته‌وخۆ ببێته‌ به‌شێک له‌و شه‌ڕه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌داهاتوودا ئه‌وه‌ کێشه‌ی زیاتر بۆ کورد دروستکات، به‌ڵام ده‌کرێت کورد بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچه‌ فراوه‌نه‌ وه‌ک هێزی پشتویان بێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر