چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش شاندێک له هه‌رێمی کوردستانانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی نوری شاوه‌یس سه‌ردانی به‌غدای کرد، ئاخۆ ئه‌و سه‌ردانه چ ده‌رئه‌نجامێکی لێکه‌وته‌وه؟
عەبدولباری زیباری ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێیتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که به ڵایه‌نی که‌مبۆ روونکردنه‌وه و خستنه به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌نه‌کانیبه‌غدایه له باره‌ی دید و بۆچوونی لایه‌نی کوردی وه له هه‌مان کاتدا گوێڕاگرتن له بۆچوونی لایه‌نه‌کانی به‌غدا سه‌باره‌ت به رفراندوم، هه‌ر وه‌ها سه‌ردانه‌که په‌یامێکیش بۆ بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی عێراق و کوردستان که کوردستان پابه‌نده به رێگاێ دیالۆگ و له رێگاێ شارستانی و دیپلۆماسیه‌وه کێشه‌کانی سه‌باره‌ت به رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ر بکات ".
کاک عه‌بدولباری له باره‌ی کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌غداوه ده‌ڵێت " بێگومان له به‌غدا هیچ لایه‌نێک نییه که به روون ئاشکرا بڵه‌ی له‌و رفراندومه پشتێوانی ده‌کات جا چ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه یاخود هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی تر وه هه‌موو پێیان وایه کاته‌که گونجاو نییه، به‌ڵام بریار، بریاری کوردستانه ".
کاک عه‌بدولباری ده‌شڵێت " ئه‌و یه‌کمین جاره تیمێک که له کوردستانه‌وه هاتبێت و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کانی به‌غدا کۆببێته‌وه ".
Your browser doesn’t support HTML5