هێمن سه‌یدی: ئێمه‌ چاوه‌روانیمان ده‌کرد به‌رپرسی کۆنسولی تورکیا له‌ هه‌رێم ده‌ربکرێ نه‌ک به‌رپرسی یه‌کێتیی له‌ ئه‌نکارا

Hemn Seyedi

وه‌کو باس ده‌کرێ " ده‌زگاه‌ سیخوریه‌کانی وڵاتان وه‌ به‌ تاێبه‌ت ئێران و تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌کو گورگی برسی ده‌سۆرێنه‌وه‌ و له‌ راوناندان، تا چه‌ند باسێکی له‌و جۆره‌ درووسته‌ وه‌ یاخود ئه‌وه‌زۆرگۆیی و له‌ راده‌ به‌ده‌ره‌؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " نه‌، راستیه‌که‌ی که‌میش گۆتراوه‌، زۆر که‌متر له‌ ئاستی خۆێ، له‌ ئاستی پێویست و سه‌رنجدان به‌و بابه‌ته‌، جا سه‌یر له‌وه‌یه‌ له‌و حاڵه‌تدا هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌رێمی کوردستان تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی بوه‌ته‌ بنکه‌ی جاسوسی به‌ دژی ئێران و تورکیا، بۆ وێنه‌ باس له‌ ئیسرائیل ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ لایه‌نی که‌م به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ ساڵی 2003 وه‌ سه‌ڵمێندراوه‌ که‌ تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکی جاسوسیه‌ وه‌ یه‌کمین جار ساڵی 2004 بوو جاسوسی تورکی له‌ لایه‌ن ئه‌مریکایه‌کانه‌وه‌ له‌ سلێمانی گیراو وه‌ زیانێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌ په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و تورکیای گه‌یاند".

کاک هێمنن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێگومان هه‌ردوو تورکیا و ئێران ئوپۆزسیۆنی خۆیان له‌ باشوری کوردستان ده‌بینن، ئێران هه‌م پێ خۆشه‌ راده‌ی زانیاری خۆێ له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاد بکات، خاڵه‌ لاوازه‌کان و که‌م و کۆریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بزانێ، هاوکات زانیاریرکانی خۆێ له‌سه‌ر ئوپۆزسیۆنی کوردی نێشته‌جێ باشور زیاد بکا وه‌ ئه‌گه‌ر بۆێ بگونجێ زیانیان پێی بگه‌ینێ، ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ بکا، که‌ دوواترین کرده‌وه‌که‌ی دیسامبری شه‌وی یه‌ڵداێ رابوردوو بوو، تورکیاش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌، ئه‌ویش ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێێ ده‌کرێ له‌ قوناغی یه‌کمدا دوژمنایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بکات، ژێر پێی حکومه‌تی هه‌رێم به‌تاڵ بکات، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ئیدعایه‌ی په‌یوه‌ندی ئابوری و سیاسی که‌ هه‌یه‌تی، له‌ قوناغی دووه‌میشدا ئه‌گه‌ر بۆێ بکرێت شتێکی له‌ ده‌ستی بێت له‌ دژی په‌که‌که‌ وه‌ هێزه‌کانی نزدیک به‌ په‌که‌که‌ ئه‌نجامی بدات ".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆری وڵاتان ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌کو سیخور ده‌ستگیر بکه‌ن رووبه‌رووێ گه‌وره‌ترین سزا ده‌بێت، ئه‌وه‌ ئێران به‌رامبه‌ر به‌ بچووکترین شت به‌ تاوانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تاوانبارت ده‌کا و ده‌ستگیرت ده‌کات، تورکیاش به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌دان و هه‌زارانیشی له‌ چالاکوانانی و کورد و رۆژنامه‌نووسان و ئوپۆزسیۆنی به‌ تاوانی تیروریستی ده‌ستگیر کردووه، کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم چی بوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و جۆره‌ که‌سانه‌، کاک هێمن ده‌لێت" کاردانه‌وه‌یه‌ک بوو به‌ راستی جێ سه‌رسورمان، واته‌ ئێمه‌ چاوه‌روانیمان ده‌کرد که‌ به‌رپرسی کۆنسولی تورکیا ده‌ربکرێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ ئه‌نکارا ده‌ربکرێ، واته‌ رێک به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که‌ له‌ هه‌موو جیهان باوه‌، ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ سیخوری کردووه‌ تازه‌ خه‌ت و نیشان ده‌کێشی و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کا و ده‌یه‌وێ به‌ زۆریش بێ پێشی ئه‌و ریسواییه‌ بگرێ و قه‌ره‌بۆێ کاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ زیانێکی زۆر به‌ به‌رژه‌وه‌ندیحکومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ینێ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hemn Seyedi