به‌یاننامه‌یه‌ک له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک پزشک و کارمه‌ندی نێو ناوه‌نده ته‌ندرووستیه‌کان بڵاو بوه‌ته‌وه که له باره‌ی پاشکه‌وتی مووچه و داهێنانی ئه‌و جۆره سیستمه ره‌خنه له ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم ده‌گرن.
هه‌رێمی کوردستان ساڵانێکه له قه‌یرانیدایه و وادیاره به ئاسانیش له‌و قه‌یرانیه ده‌رباز نابێت. ئایا ئه‌م سیستمی پاشکه‌وته هه‌وڵێکه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه؟
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا شاره‌زا له سیستمی ته‌ندروستی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "ئێمه وه‌کو کارمه‌ندان و پزشکان نارازین له‌و سیستمه وه پێیمان وایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێی ده‌کرێ مووچه‌ی ته‌واوی کارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و پزشکان بدات وه زیاتریش له‌وه‌ی که هه‌یه بیانداتی، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌داخه‌وه هه‌بوونی قه‌یرانی سیاسی وه قه‌یرانی ئابوری وه شه‌ری داعشی کردووه‌یه بیانویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی خۆێ جێ به جێ نه‌کات، وه ئێمه پێیمان وایه ئه‌مه به‌شێکه له سیاسه‌تێکی فراوانتری لیبرالیزم له کوردستاندا که پێی وایه ئه‌بێ ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌ت که‌م بکرێته‌وه وه ده‌زگاه خزمه‌تگوزاریه‌کان بچووک بکرێنه‌وه وه بازار ده‌وری باڵای هه‌بێ نه‌ک حکومه‌ت له پێشکه‌شکردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا ".
دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " داهێنه‌ری ئه‌م جۆره به‌رنامه‌یه خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسین له هه‌رێمی کوردستاندا وه دار‌و ده‌سته‌کان له ناو که‌رتی ته‌ندرووستی به وه‌زیره‌کان، به به‌رێوه‌به‌ریه گشتیه‌کان وه له‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێک رێکخراوه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هاوکاریان ئه‌که‌ن، بۆ نموونه بانکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، کومپانیا هاوبه‌شه‌کانی ره‌ند RAND که کۆمه‌ڵێک ده‌زگاێ ئه‌مه‌ریکین سه‌ر به باڵی راستره‌وی پارته‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به تاێبه‌تی کۆماریه‌کان که بڕوایان به نیو لیبرالیزم هه‌یه، بڕوایان به بازار هه‌یه، بڕوایان به‌وه هه‌یه که حکومه‌ت ئه‌بێ بچووک بکرێته‌وه، خزمه‌تگوزاریه‌کان که‌م پێشکه‌ش بکرێ وه هاووڵاتی خۆێ به‌رپرسیار بێ له کڕینی خزمه‌تگوزاریه‌کان، ته‌ندرووستی، ئاو، خویندن وه هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر و ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌ت که‌م بکرێته‌وه ".
دکتۆر گۆران ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی له خه‌یالی نه‌بێ، ئه‌وه‌ی له پلانیدا نه‌بێ بژێوی هاووڵاتیانه وه من په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆ نابینم له نێوان مایه پووچی و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و نه‌دانی مووچه‌ی هاووڵاتیانی، راگه‌یاندنی مایه پووچی و ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رێم له ژێر قه‌رزێکی گه‌وره‌دایه، هه‌موو بیانوون ".
Your browser doesn’t support HTML5