له‌نده‌ن -
زاناکان به سه‌رکه‌وتویی خانه‌ی بنه‌ڕه‌تیان به‌کارهێناوه، ئه‌وه‌ی دوباره پرۆگرام کراوه‌ته‌وه بۆ کاراکردنه‌وه‌ی خانی مێشکی مه‌یموون. ئه‌م هه‌نگاوه هیوا ده‌به‌خشێت ئه‌م جۆره ته‌کنه‌لۆجیایه له داهاتوودا به‌کار بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی پارکنسنیان هه‌یه.
به‌وپێیه‌ی نه‌خۆشی پارکنسن له‌ئاکامی که‌میی ڤیتامینی دۆبامین که خانه‌ی مێشک به‌رهه‌می دێنێت ڕوده‌دات، توێژه‌ره‌وان به‌هیوان به‌کارهێنانی خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بتوانیت به سروشتی ئه‌و پێکهاته کیمیاویه بۆ هه‌سته ده‌ماره‌کانی مێشک به‌رهه‌م بێنێت.
زاناکان ده‌ڵین تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رده‌خات سه‌رباری به‌رهه‌مهێنانی دۆبامین جووڵه‌ی میمونهکانی تووش بوون باشتر بوه و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ هیچ لوویه‌ک له‌مێشکدا ده‌رنه‌که‌وتوه.
تاقیگه‌کانی ناوه‌کی یارمه‌تی زاناکان ده‌دات ورده‌کاری ژیانی دایناسۆری جۆری Tڕێکس تێبگه‌ن.
ئهلبووکهرکی – ووڵاتهکگرتوهکان
توێژه‌ره‌وان له تاقیگه‌یه‌کی باڵای ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی سکانی وهردبینیان به‌ده‌ستهیناوه له‌کارکردن له‌سه‌ر ئێسکی سه‌ری دایناسۆری به‌به‌ردبوو، به‌به‌کارهینانی تیشکی نیترۆنی و سینی به‌وزه‌ی به‌رز، ئه‌مه‌ش بۆته به‌ڵگه‌ی نوێ بۆ زانکانی له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن.
به‌رپرسانی تاقیگه‌ی لۆس ئالامۆسی نیشتمانی و مۆزه‌خانه‌ی نیومه‌کسیکۆ بۆ مێژوی سروشت و زانست ده‌ڵین، توانیویانه بچنه قووڵایی ئێسکی به به‌ردبووی سه‌ری دانیاسوری ناسراوه به "بیستی بیست" که جۆرێکه له T رێکس و ملێۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه له ناوجه‌ی باکووری ڕۆژئاوای نیومه‌کسیکۆ.
وێنه‌کان وه‌رده‌کاری مێشکی دایناسۆره‌که و بۆشایی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دان و ڕێگای هه‌ندێک هه‌سته‌ده‌مار و ده‌ماری خوێن و دان که دروستبوون به‌ڵام ده‌رنه‌که‌وتون ده‌رده‌خات .
تۆماس ولیامس ئه‌مینداری مۆزه‌خانه‌ی زانستی بهبهردبو ده‌ڵێت "کاری سکانه‌کان یارمه‌تی زاناکان ده‌دات تێبگه‌ن له په‌یوه‌ندی جۆره جیاوازه‌کانی خانه‌واده‌ی Tڕێکس به‌یه‌که‌وه و په‌ره‌سه‌ندنیان.
T ڕێکس و و دایناسۆره زه‌به‌لاحه‌کان له‌جۆرێکی بچووکه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندوه.
دوکه‌ڵی ئاگری ڕۆژئاوای وڵاتیه‌کگرتوه‌کان مه‌ترسی ته‌ندروستی دروست ده‌کات.
گڕگرتنی دارستانه گه‌وره‌کانی ڕۆژئاوای وڵاتیه‌کگرتوه‌کان و که‌وتنه‌وه‌ی دووکه‌ڵی ناوچه‌یه‌کی گه‌وری داپۆشیوه مه‌ترسی ته‌ندروستی هێناوه‌ته ئاراوه.
به‌م هۆیه‌وه له هه‌موو ناوچه‌که‌دا جۆره‌ی هه‌وا به‌نا ته‌ندروست دانراوه و بۆ ته هۆی په‌کخستنی ژیان و چالاکی له سیاتڵه‌وه بۆ مۆنتانا.
به‌رپرسان ده‌ڵین گه‌وره‌ترین ئاگره که‌وتۆته‌وه و ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی گرتوه‌ته‌وه و له‌وانیه مانه‌وه‌ی دووکه‌ڵ تا کۆتای وه‌رزی پایز بمێنێته‌وه.
تریسا سنۆ که ساڵۆنی قژ چاکردنی هه‌یه له ئۆریگن له برۆکینگز ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ئاگره‌وه نزیکه ده‌ڵیت "شه‌وی رابردوو پێش خه‌وتن په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه، دواتر به‌ئازاری گه‌ده و سه‌رئێشه‌وه هه‌ستام، من ته‌نها که‌سیش نیم ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هاتبێت"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ناوچه‌که ئاستی کڕین و فرۆشتن لهبارزاردا له‌و شارۆچکه‌یه‌ی نزیکی سنووری کالفۆرنیایه دابه‌زیوه.
سنۆ ده‌شڵێت " کۆمپانیاکان داخراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان نادرێت و خه‌ڵکی له‌ناوچه‌که دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5