مرۆڤ چ وه‌کو تاک، کۆمه‌ڵگا یان وڵات له چوارچێوه و سنووری خۆێدا قه‌واره و قورساییه‌ک بۆ خۆێ داناوه. تاکی کورد، پارته کوردیه‌کان وه یاخود بگره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ند له هه‌ڵس وکه‌وته‌کانیدا ئه‌و پێوانه‌یان پاراستووه و قورسایی خۆیان له‌به‌ر چاو گرتوون؟
مه‌جید حه‌قی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک- CAPK) و خوێندکاری دکتۆراه له زانستی رێبه‌رێدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ده‌وڵه‌تانی فه‌رمانره‌وا وه سیستمه‌کانی فه‌رماره‌وا کارێکیان کردووه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی، پارتی کوردی وه رێبه‌رایه‌تی کوردی له‌و ئاسته به‌وڵاوه نه‌رۆته پێش و گه‌شه نه‌کات، چونکه ئه‌و کات له هه‌لومه‌رجێکدا به دوواێ یه‌کسانی خۆێدا ده‌گه‌رێ، بۆ نموونه له پرسی رفراندوم و قوناغی سه‌ربه‌خۆییدا".
کاک مه‌جید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و نه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هێشتا کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بریار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن نابینن، به‌ڵکو له چوارچێوه‌یه‌کی خۆجه‌ییدا بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانیان ئه‌وه به ره‌وا ده‌زانن، هه‌ر بۆیه به چاوێکی نزم و بچووک سه‌یری کورد و نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی تر ده‌که‌ن، وه ئه‌وه‌ش له نێۆ که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کورد دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه دوواێ 25 ساڵ سه‌ره‌راێ ئه‌وه‌ی ئێمه له باشوری کوردستان شێوه‌یه‌کی دیفاکتۆێ سه‌ربه‌خۆێمان هه‌بوه به‌ڵام له رووێ گه‌شه‌کردنی سیاسیه‌وه وه به تاێبه‌ت په‌روه‌رده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که بتوانێت که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی په‌روه‌رده و پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا بکات نه‌یتوانیوه و له‌م باره‌دا که‌م کاریه‌کی یه‌کجار زۆر کراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه بروا به خۆ بوون هه‌یه وه نه به روحی کوردایه‌تی په‌روه‌رده کراوون".
کاک مه‌جید ده‌شڵێت " ئێمه ده‌بێ ببینه خاوه‌نی ئه‌و که‌سایه‌تیه و ئه‌و بۆچوونه نه‌ته‌وایه‌تیه، ئه‌و بۆچوونه نیشتمانیه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له یه‌کمین قوناغدا رێبه‌رانی ئێمه گه‌وره‌یی خۆیان بپارێزن، کاتێک گه‌وره‌یی خۆیان پاراست گه‌وره‌یی ده‌ده‌ن به حکومه‌تی خۆیان، ئه‌و کات ده‌توان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر هاوشان بن وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و کات رێز و حورمه‌تیان زیاتر ده‌گێردرێ".
Your browser doesn’t support HTML5