هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: مرۆڤ ده‌بێ بگه‌رێت له‌ فاکته‌ره‌کانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ داعش

له‌ کاتی شه‌ردا زۆر جار له‌ نێوان دوو لایه‌ن یان دوو وڵات رێکه‌وتن هه‌بوه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی شه‌ر یان گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان، به‌ڵام رێکه‌وتنی نێوان حیزبوڵا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پرسیارێکی زۆری به‌ دووادایه‌.

ئایا شیانی رێکه‌وتنێکی له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ گروپێکدا هه‌یه‌ که‌ پابه‌ند نییه‌ به‌ هیچ شتێک په‌یوه‌ندی به‌ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ هه‌بێت وه‌ یاخود هیچ یاسایه‌ک؟

ISIS Syria

​هیوا گو‌ڵ مه‌حه‌مه‌دی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "بێگومان ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی نێوان حیزبوڵا و حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ تیروریستانی داعش زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت وه‌ مرۆڤ ده‌بێ بگه‌رێت له‌ فاکته‌ره‌کانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه‌، چونکه‌ ئێستا ده‌بینین ده‌نگۆێ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ عێراقیشدا رێکه‌وتنێکی به‌م شێوه‌ له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بوه‌ وه‌ هێزه‌‌کانی داعش ئێستابه‌شێک له‌و شوێنانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ به‌ بێ شه‌ر به‌ بێ به‌ره‌نگاری راده‌ستی حکومه‌تی سوریا وه‌ یاخود هێزه‌کانی عێراقی ده‌که‌ن، له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌موو به‌ربه‌ره‌کانی و به‌ره‌نگاریه‌که‌یان له‌ به‌رامبه‌ر کورده‌کان و هێزه‌ شوڕشگیره‌کان سوریاێ دیمۆکراتیکه‌ که‌ ئێستا له‌ ره‌قه‌ شه‌ڕێکی قورس هه‌یه‌، ئه‌مه‌ بۆ خۆێ گه‌لێک پرسیار هه‌ڵده‌گرێ ".

کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " دووای سه‌ردانی مه‌حه‌مه‌د باقری سه‌رۆکی گشتی ستوونه‌ له‌شکه‌ریه‌کانی ئێران بۆ تورکیا و کۆبۆنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی روسیا و تورکیا له‌ تورکیادا له‌ 16 ئاگۆست زۆر شت نیشان ده‌دات ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کتری دانیشتین هه‌ر سێ لایه‌ن ئامانجی دانیشتنه‌کانیان ئه‌وه‌ راگه‌یاند که‌ بۆ رووبه‌رووبۆنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانه‌ له‌ سه‌ریان ، هه‌موو دونیاش ئه‌مرۆ ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین مه‌ترسی که‌ ئه‌مرۆ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌ ئه‌مرۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا مه‌سه‌له‌ی داعشه‌، که‌چی ئه‌م سێ لایه‌نه‌ که‌ هاوپه‌یمانی یه‌کترن به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان له‌گه‌ڵ داعشدا له‌ چاو بڕکێدان وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه‌ بۆ پاراستنیئه‌م هێزانه‌ی داعش بۆ یاریه‌کی داهاتوو ".

کاک هیوا ده‌شڵێت " به‌ برواێ من یاری داهاتوو یاریه‌کی مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، وه‌ مه‌ترسیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئامانجه‌که‌یان ئه‌وه‌یه‌ هه‌م هی تورکیا و هه‌م هی ئێران که‌ بتوانن که‌رکوک وه‌ به‌شێک له‌ ناوچه‌کانی سه‌ر به‌ که‌رکوک و هه‌تا خانه‌قین داگیر بکه‌ن و ده‌مێکیشه پلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌‌ و زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌چێت، به‌ برواێ من به‌شێکی ئه‌مه‌ رێكه‌وتن نییه‌، ئه‌مه‌ پلانه‌، پلانی قوناغی داهاتووێ شه‌ره‌که‌یه‌ یان شکه‌ست هێنانی لایه‌نی هاوپه‌یمانی به‌رامبه‌ر به‌ داعشه‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hiwa Golmohamadi