کۆمپانیاکانی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لکهول توومه‌تبارن به‌ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌

زاناکان پیشه‌سازی ئه‌لکهول تووماتبار ده‌که‌ن به‌شاردنه‌وه‌ی زانیاری له‌خه‌ڵکی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌لکهول و شێرپه‌نجه‌.

زاناکان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 28 پێگه‌ی ڕێکخراوی جیهانی نوێنه‌رایه‌تی پیشه‌سازی ئه‌لکهوڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت کردوه‌، گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و ئاکامه‌ی زۆرینه‌یان زانیاریه‌کان له‌سه‌ر مه‌ترسی په‌یوه‌ندی شێرپه‌نجه‌یان‌ به‌ئه‌لکهوله‌وه‌ شاردۆته‌وه‌.

مارک پیتیکرۆ پرۆفیسۆر له‌ خوێندنگای له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستی و خاوێنی به‌رهه‌مه‌کان که‌ سه‌رپه‌ڕشتیاری توێژینه‌وه‌که‌ی کردوه‌ ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌کان دانراوه‌ هه‌ندێک زانیاری که‌مه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی ته‌ندره‌ستی په‌یوه‌ندیدار به‌ خوارنه‌وه‌ی ئه‌لکهول، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌بێت باس نه‌کراوه‌، یان باسێکی که‌م له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێرپه‌نجه‌ و جۆره‌کانی کراوه‌، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و کۆلۆن و ڕاسته‌ کۆلۆن نه‌کراوه‌".

هه‌وپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیار له‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌لکهولیه‌کان بنکه‌ له‌واشنتن، کۆمپانیاکانی توومه‌تبار کردوه‌ به‌ چه‌واشه‌کرندی خه‌ڵکی ده‌رباره‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ جۆری تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان به‌تێکه‌ڵکردنی پرسه‌که‌ له‌ ڕێگای تیشک خستنه‌ سه‌ر گرووپێک له‌فاکته‌ری مه‌ترسیدای جیاواز.

له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا گه‌شتۆته‌ ده‌نگی ئه‌مریکا، نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی ئه‌لکهول دژه‌ وه‌ستانی خۆی بۆ ئاکامه‌کان ڕاگه‌یاندو له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ به‌ڵگه‌ زانستیه‌کان پشتیوانی زانیاریه‌کانی ئێمه‌ بڵاومانکردۆته‌وه‌ ده‌رباره‌ی خۆاردنه‌وه‌ و ته‌ندروستی ده‌کات ".

‌ پرۆفیسۆر پیتیکرۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ به‌راورد ده‌کات به‌ پیشه‌سازی گه‌وره‌ کۆمپانیاکانی تووتن، که‌ بۆ سه‌روه‌ختێکی دڕێژخایان په‌یوه‌ندی جگه‌ره‌کێشان و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه‌.

پیتیکرۆ ده‌ڵێت "له‌بریتانیا 4%ی تووشبوونه‌کانی شێرپه‌نجه‌ ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول، ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ش گرنگه‌ بوترێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر که‌سانی بڕێکی که‌م ده‌خۆنه‌وه‌ که‌متره‌، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وزانیاریانه‌ی ڕێکخراوی کۆمپانیاکانی ئه‌لکهول بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ نادروست و جه‌واشه‌کاریه"‌.

ڕاپۆرتی توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت "ده‌رباره‌ی ئه‌یا پیشه‌سازی ئه‌لکهول زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی مه‌ترسی جیاوزاتر چه‌واشه‌ ده‌کات وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و لووله‌خوێنه‌کان یان نا پێویست به‌ توێژینه‌وه‌ زیاتر هه‌یه‌".

کۆمپانیای سپه‌یس ئیکس خێراترین فڕۆکه‌ی سه‌ربازی تاقیده‌کاته‌وه‌.

کۆمپانیای سپه‌یس ئیکس تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خێراترین فرۆکه‌ی جه‌نگی ئاسمانی ئه‌نجامداوه‌، وه‌ک سه‌رپه‌رشتانی ده‌ڵین توانای هه‌یه‌ بۆ چه‌ندین ساڵ له‌خولگه‌ی زه‌ویدا بمێنێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ پێنجهه‌م هه‌ڵدانه‌ و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ فڕۆکه‌یه‌ به‌ (مێنی شه‌تڵ X37B) ناسراوه‌.

دوو له‌م فڕۆکانه‌ی هێزی ئاسمانی‌ پێکه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ½5 ساڵ له‌خولگه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسان ڕوونیان نه‌کرده‌وه‌ ئه‌وفڕۆکانه‌ کاریان له‌وێ چیبوه‌. یه‌که‌م فڕۆکه‌ له‌ ساڵی 2010دا هه‌ڵدراوه و دوا ئه‌رک نزیکه‌ی 2 ساڵی پێچوه‌ و به‌نیشتنه‌وه‌ له‌مانگی 5 ی ڕابردوودا کۆتای هاتوه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ی کیب کاناڤراڵ له‌ فلۆریدا که‌پێشتر بۆ هه‌ڵدانی فڕۆکه‌کانی ناسا به‌کار ده‌هات.

وه‌ک هه‌موو جارێک فڕۆکه‌کان دوای نیشتنه‌وه‌، بۆ داهاتو دوای نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پارچه‌ی وه‌ک به‌رگی پاراستنی ده‌ره‌وه‌ی، دووباره‌ به‌کاردێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م که‌ڕه‌ته‌ کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس تاقیکردنه‌وکانی له‌سه‌ر مێنی شه‌تڵ ئاشکرا ده‌کات. هه‌ڵدانه‌کانی پێشوو به‌ مووشه‌کی جۆری ئه‌تله‌س 5 بوه‌ به‌رسه‌رپه‌رشتی کۆمپانیای هاوپه‌یمانی یه‌کگرتووی هه‌ڵدانی مووشه‌ک.

به‌رپرسانی هێزی ئاسمانی ده‌ڵین، ده‌یانه‌وێت جۆری جیاوازی مووشه‌کی خێرا بۆ به‌رنامه‌ی X37B به‌کاربێنن.

درێژی مێنی شه‌تڵی نوێ له‌به‌رهه‌می کۆمپانیای بۆینگ 29 پێیه‌ و باڵه‌کانی 14 پێ، به‌راورد به‌ فڕۆکه‌کانی پێشوو ئه‌وه‌ی ناسا به‌کاری ده‌هێنا درێژی 122 پێ به‌ 78 درێژی باڵه‌کانی.

بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا له‌ نه‌یجیریا هه‌ڕشه‌ له‌زیاتر له‌ملێۆنێک که‌س ده‌کات.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕایگایاند به‌لانی که‌مه‌موه‌ 1.4 ملێۆن که‌س به‌هۆی یاخیبوونی گرووپی بۆکۆ حه‌رامه‌وه‌ له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجیریا له‌ماڵ و حاڵی خۆیان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و له‌ناوچه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێڕه‌دا ده‌ژین، بوونه‌ته‌ نێجیری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ کووشنده‌یه‌ی له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌راندا بڵاوبۆته‌وه‌.

ڕێکخراوی UNICEF ڕایگه‌یاندا له‌ناوچه‌ی که‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێ نزیکه‌ی 28 که‌س به‌نه‌خۆشی کۆلێرا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گوومانیش هه‌یه‌ نزیکه‌ی 837 که‌س تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بوبن، له‌وانه‌ 145 مناڵ له‌خوار ته‌مه‌نی 5ساڵ.

‌ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بۆیه‌که‌م جار له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ کامپی (مۆنا گه‌راج) له‌ مایدۆجۆری پایته‌ختی ولایه‌تی بۆرنۆ ده‌ستنیشان کرا که‌ به‌ناوچه‌رگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی بۆکۆ حه‌رام داده‌نرێت.

مانگی ڕابردوو چه‌ند ئاژانسێکی هاریکاری له‌وانه‌ UNICEF بۆ دامه‌زراوه‌ی ڕۆیته‌رز ڕایاندگه‌یاندا، له‌ وه‌رزری باران له‌ نه‌یجیریا له‌وانیه‌ نه‌خۆشیه‌که‌ له‌کامپه‌کانی په‌نابه‌ران که‌ بنه‌مای ته‌ندروستی تێدا نیه‌ بڵاوبێته‌وه‌ و 350 مناڵ له‌ژێر ته‌مه‌نی 5ساڵیدا مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌.

UNICEF ڕایگه‌یاندا ئاژانسه‌کانی فریاکه‌وتن ناوه‌ندی چا‌ره‌سه‌ری کۆلێرایان دامه‌رزراندوه‌ له‌ کامپی (مۆنا گه‌راج) و ئاوی خاوێن به‌کلۆریان دابینکردوه‌، له‌هه‌وڵێکدا بۆ ڕێگریکردن له‌ بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌.

نه‌خۆشی کۆلێرا به‌ پیسبوونی ئاو و خواردن بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی سکچون و هێڵنجدان و ڕشانه‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرێت له‌چه‌ند کاتژمیرێکدا گیان له‌ده‌ستبدات.

دوا ئامار ده‌رده‌خات ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌شتۆته‌ 3.3 %، واته‌ به‌رزتر له‌ ڕێژه‌ی 1% که‌ ڕێکخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی به‌ مه‌ترسی دایناوه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 09- 11-2017