مێزگرد: کوژرانی کۆڵبەرانی کورد

دابینکردنی بژێوی ژیان وەهای کردووە دانیشتوانی ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باشوری کوردستاندا، پەنا ببەنە بە کۆڵبەری، وێڕای هەموو ئەو مەترسییانەی بەهۆی ئەم کارەیانەوە دەکەونە سەر ژیانیان.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە چەک ڕێگری لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و تا ئێستا دەیان کۆڵبەر بە گوللەی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

میوانەکانی مێزگرد:

ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و لێکۆڵەر

هێمن سەیدی، نوسەر ولێکۆڵەر

هێمن سه‌یدی

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری تریش کوژران و لە شاری بانە خەڵک کاردانەوەی هەبوو.

کاردانەوەکان سنوری بانەیان تێپەڕاند و پەری سەند و هەندێک شار و شارۆچکەی تریشی گرتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دەسەڵاتدارانی ئێران دەیان کەسیان لە مانگرتووان و خۆپیشاندەران دەستگیرکردووە و ڕێکخراوە سیڤیلیەکانیش لە ڕاگەیاندنەکانیاندا ناڕەزایی خۆیان دەربڕیووە بەرامبەر بەو دەستگیرکردنانە.

ئایا هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چین و پێویستە چۆنیش بن؟

ئایا شییانی ئەوە هەیە ئەم جموجۆڵی ناڕەزاییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فراوانتر بن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: کوژرانی کۆڵبەرانی کورد