وڵاتانی دراوسێی هه‌رێم و وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان په‌یامی خۆیان گه‌یاندۆته سه‌رکردایه‌تی پارته‌کانی کوردستان و ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕیفراندۆمیان خستۆته به‌رده‌میان و داوایان کردوه نه‌کرێت یان دوابخرێت، ته‌نانه‌ت کار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌فه‌رمی بڵێت پشتگیری ئه‌نجامی ناکات، به‌ڵام کورد هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی. ئه‌م ڕکه‌به‌ریه‌ی به‌رامبه‌ر جیهان ده‌کرێت له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی به‌غدا ڕیفراندۆمی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت هه‌موو کارێک بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کات و ده‌ستوری عێراق ڕێگه به‌ڕیفراندۆم نادات، ئایا ده‌کرێت ئه‌مه بژاره‌ی به‌کارهێنانی هێزی لێبکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر هێز به‌کار هات دۆخی ناوچه‌که به‌رو کوێ ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووریی نوسه‌رو چاودێری سیاسی
کردوه.
شاره‌زووری ده‌ڵێت" هێنده‌ی گۆڕانکاریه‌کان په‌یوه‌ندی به به‌ریه‌که‌وتنی ناوه‌چه‌که‌وه هه‌یه هینده په‌یوه‌ندی به خواستێکی ناوخۆوه نیه بۆ ده‌وڵه‌ت بوون، تا ئێستا ڕێنمایه‌ک و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک نیه بۆ ده‌نگده‌ر زانیاری پێبدات که ده‌وڵه‌ته‌که له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مۆدێله و بنه‌مایه ده‌بێت".
زانایری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5