هێرشی داعش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە مەخمور

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ چوار هێرشبەری خۆکوژی داعش هێرشيان كرده‌ سه‌ر بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له گوندى پوونكينه‌ى سه‌ر به‌ ناحيه‌ى قه‌راجى سنوورى ميحوه‌رى مه‌خمور ، ‌وه‌ک فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقى ده‌ڵێن هيچ زيانێكى گيانى نه‌بوو و چوار خۆكوژه‌كه‌ دووانيان خۆیان تەقاندۆتەوە و دوانەکەی تریش کوژراون. له‌مباره‌يه‌وه‌ قادر حه‌سه‌ن ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و ڕێكخه‌رى تيمه‌كانى ڕاگه‌ياندن له‌ سنوورى ميحوه‌رى مه‌خمور به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند "چوار تيرۆريست هێرشيان کردۆتەسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازيه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ ميحوه‌رى مه‌خمور به‌ڵام هه‌ر چواريان له‌ناوچوون دووانيان خويان ته‌قاندووته‌وه‌ و هيچ زيانێكى گيانيانی نەبووە و دووه‌كه‌ى تريش له‌ لايه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ريكيه‌كانه‌وه‌ كوژراون."

له‌ لايه‌كى ترەوە ئه‌مين شێخانى فه‌رمانده‌ی‌ سوپاى عێراق ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ كراوه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ له‌و سنووره‌ دووانيان كوژران و دووانى تريش خويان ته‌قاندووته‌وه و ده‌ڵێت قسه‌يان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى ئه‌مه‌ريكادا كردووه‌ و پێيان ڕاگه‌ياندوون‌ كه‌وا هێرشه‌كه‌‌ هيچ زيانێكى گيانى نه‌بووه‌.

جێگاى ئاماژه‌يه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازيه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ ميحوه‌رى مه‌خمور بۆ پشتيوانى هێزه‌ عێراقييه‌كان له‌ ئوپه‌راسيۆنى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ دامه‌زراوه‌ و ماوه‌كانى پێشوو هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يان كردووه‌ له‌ هاوێشتنى موشه‌ك بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانى داعش و توانيويانه‌ داعش له‌و ناوچه‌يه‌ ده‌رپه‌ڕێنن.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری