دوای ئه‌رکێک بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌رده‌وام بوو، تێیدا دوو جار ته‌مه‌نی درێژکارایهوه، کۆمپانیای سه‌ته‌لایتی ئاسمانی کاسینی ڕۆژی هه‌ینی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تێکشاکانی به‌ره‌و هه‌ساره‌ی که‌یوان ئه‌نجامدا.
زاناکان و ئه‌ندازیاران له تاقیگه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ک سه‌ر به ناسا له‌کاتژمێر 7:55 به‌یانی به‌کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دڵنیابوون سه‌ته‌لایته‌که تێکشکاوه کاتێک شه‌پۆلی بێته‌لی کاسینی له‌کار که‌وت.
سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی ناسا ئیریڵ مایز ووتی " ئه‌رکێک و سه‌ته‌لایتێکی بێوینهبوو".
زیاتر له 1500 که‌س له‌وانه تیمی پێشوو به‌شداریان تێداکردوه، له ناوه‌ندی هه‌ڵدانی مووشه‌کی ئاسمان له ولایه‌تی کالفۆرنیا ئاماده‌بون، ناسا با گردبونه‌وه‌ی ماڵئاوایی ناوی برد و به‌مبۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان کرد.
Your browser doesn’t support HTML5
ناسا ووتی دوای ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی زۆری به‌ده‌ستهینا له‌کاتی ناردنیدا له‌وانه پێکهاته‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌مانگه‌کانی که‌یوان بڕیاریداوه ئه‌رکی سه‌ته‌لایته‌که کۆتایی پێبینێت بهتێشکانی له‌به‌رگی هه‌وای کهیوهاندا.
کاسینی زانیاری له‌سه‌ر گه‌وره مانگی که‌یوان به‌ناوی تیتان کۆکردۆته‌وه که‌ده‌رکه‌وت ده‌ریاچه و ده‌ریای میسانی شل و ئیسانی له‌باتی ئاو هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه هه‌یه ئۆقیانووسی ئه‌مۆنیای شل و ئاوی له‌ژێره‌وه هه‌یه. زاناکان ده‌ڵین ژینگه‌که هێشتا توانای پاراستنی ژیانی هه‌یه.
پڵنگی به‌رفر له دۆخی له‌ناوچوونه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ لاواز
شاره‌زایانی نێوودهڵهتی پاراستنی ژینگه ده‌ڵین ڕۆژی 5شه‌ممه‌ی ڕابردوو بڵنگی به‌فر که‌بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر بوو، دۆخه‌که‌ی گۆڕاوه بۆ "لاواز". به‌ڵام شاره‌زایان ئاگاهیاندا له‌وه‌ی ئه‌م پله‌یه ئه‌وه ناگه‌ێنێت ژیانیان له‌مه‌ترسیدا نابێت.
ئه‌و گیان له‌به‌رانه ڕووبوڕووی گرفتی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه، له‌وانه ڕاوکردن و له‌ده‌ستدانی که‌مبوونه‌وه‌ی نێچیره‌کانیان له‌شاخه‌کانی هێمالایا که به‌تایبه‌تی له‌وێ ده‌ژین.
تۆم ماکارسی سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی پاراستنی بڵنگی به‌فر له‌گرووپی پانسێرا بۆ پاراستنی شێر‌و پڵنگ و پشیله کێویه‌کان، ده‌ڵێت "ئه‌م جۆره هێشتا مه‌ترسی نه‌مانیان له‌سه‌ره". ئه‌گه‌ریش هه‌یه ژماره‌ی له‌پێشتر که‌متربێته‌وه".
له‌ساڵی 1972دا پڵنگی به‌فر له‌لیستی له‌ناوچووندا دانرا.
ئه‌م دانانه‌وه‌ی بڵنگی به‌فر له ئاستی "لاواز"دا که یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندا دوای 3 ساڵ هه‌ڵسه‌نگاندن دێت. زاناکان چاودێریان کردوه ژماره‌یان که 2500 که‌متر نیه لهکێودا و دابه‌زینی ژماره‌ی کتووپڕی تێنهکوتوه، بۆیه به‌مه‌ترسی له‌ناوچوون هه‌ژمار ناکرێت"
به‌به‌کارهێنانی شێوازی نوێی ته‌کنه‌لۆجیا بۆ هه‌ژمارکردنی پڵنگه کێویه‌کان، شاره‌زایان ده‌ڵین له‌ئیستادا ژماره‌یان نزیکه‌ی 4000 پڵنگی به‌فره لهکێوان.
شاره‌زایان سه‌رباری ئه‌مه ووتیان مهزهندهکردنهکه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی و وورد بۆ ته‌نها 2% چیا به‌رزه‌کانی پڵنگی به‌رفری لێده‌ژی کراوه له12 ده‌وڵه‌تی ئاسیادا.
زاناکان هۆکاره‌کانی ئه‌م گۆڕانکاریه ده‌گێڕنه‌وه بۆ دابینکردنی ناوچه‌ی پارێزراو و دانانی یاسای تووند به‌رامبه‌ر به ڕاوچیه‌کان .
هه‌ڵاوسانی برسێتی له‌جیهاندا وه‌ک ململانێ و گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی ململانێکان و کێشه‌کان په‌یوه‌ندی به په‌ره‌سه‌ندنی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌واوه هه‌یه برسێتی له‌جیهاندا لهبهرزبوونهوهیدایه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵیت نزیکه‌ی 815 ملێۆن که‌س له‌جیهاندا له‌ساڵی 2016دا به‌شی پێویست خواردنیان نه‌بوه، واته به‌رزبونه‌وه‌ی 36 ملێۆن به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.
ئاماره‌کانی له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه ڕه‌شبینه، ده‌رده‌خات برسێتی دوای 20 ساڵ دابه‌زینی له‌به‌رچاو له‌جیهاندا دووباره له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ی له‌کۆکراوه‌ی 5 ئاژانسی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه ئاگاهی ده‌دات به‌دخۆراکی هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستی ملێۆنه‌ها که‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا داهاتویان ده‌کات.
ڕاپۆرته‌که ده‌شڵێت 155 ملێۆن منداڵ له‌ژێر ته‌مه‌نی 5ساڵ گرفتی کوورته باڵایییان هه‌یه به‌تایبه‌تی له مێشکیاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرفت بۆ ژیانی دهاتویان. ڕاپۆرتکه ئاماژه به 52 ملێۆن یاخوود 8%ی منداڵانی جیهان ده‌دات گرفتی لاوزای و که‌می کێشیان به‌راورد به باڵایان هه‌یه.
ئه‌نتۆنی لیک به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری سنوقی ئهتهوهیهکگرتوهوکان بۆ مندڵان ده‌ڵیت "ئه‌ومنداڵانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی شه‌ڕدان مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره".
ملێۆنه‌ها منداڵ له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجیریا، سۆمال، باشوری سودان، یه‌مه‌ن و جێگایدیکه قوربانیی ململانێ درێژخایه‌نن، سه‌رباری ئه‌وه ووشکه‌ساڵی و هه‌ژاری و گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا. لیک ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌کرێت نه‌وه‌ی داهاتوو هه‌مان تووندووتیژی و ململانێ پهیڕهوکات.
ڕاپۆهرتهکه تیشکی خستۆته سه‌ر که‌مخوێنی له‌نیو ئافره‌تاندا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قه‌ڵه‌وی له‌نێوان گه‌وره‌کان و منداڵانیش هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێک وڵات. ئه‌م ڕاپۆرته ڕوانگه‌یه‌کی هاوته‌ریب نادات به‌ئامانجی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوکان کهبریتهیه له‌ناوبردنی برسێتی و هه‌موو جۆره‌کانی به‌دخۆراکی به‌هاتنی ساڵی 2030.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌ته‌کان ئامانج ده‌ستنیشانکه‌ن و بڕه‌و به‌هه‌وڵه‌کانی بدات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌دخۆراکی و پته‌وکردنی خواردنی ته‌ندروست له‌پێناو ژیانێکی تهندروسدا.
Your browser doesn’t support HTML5