دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ: هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاییه‌کان نابێ ببێته‌ پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵویستی ئێمه له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌

Dr. Kamal Sedo

رێکخراوه‌ی گه‌لانی ژێر گه‌ڤه‌ (هه‌ڕه‌شه‌) به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ بنکه‌که‌ی له‌ ئه‌لمانیادایه‌ له‌ بڵاوکراوه‌یه‌که‌دا پشتێوانی خۆێ له‌ رفراندومی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاندووه‌.

​دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " رێکخراوه‌ی ئێمه‌ نزیکه‌ی 40 ساڵه‌ پشتگیری خه‌ڵکی باشوری کوردستان ده‌کات، نه‌ ته‌نها کورد هه‌ر وه‌ها ئاسوری، سریانی، کلدانی له‌ پێناوی پاراستنیان و ئه‌مرۆ زۆرێنه‌ی هاووڵاتیانی باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا نه‌بوه‌، له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیییدا ئێمه‌ تێکه‌ڵاوی کێشه‌ی ناو کورد نابین ئاخۆ رفراندوم ئه‌مرۆ ئه‌نجام بدرێت یان سبه‌ی، ئه‌وه‌ کاری خه‌ڵکی کوردستانه‌، ئێمه‌ پشتێوانی له‌ مافی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین ".

logo.gfv

دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌ڵبه‌ته‌ شیانی هه‌یه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بیه‌وێ پرسی رفراندومو سه‌ربه‌خۆیی بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ کار بهێنن، ئه‌مه‌ هێج کارگه‌ریه‌کی له‌ سه‌ر هه‌ڵویستی ئێمه‌دا نییه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆێی کوردستانداین به‌ڵام له‌ هه‌مانکات داوای دیمۆکراسی و مافی که‌مایه‌تیه‌ ئاێینی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی تریش ده‌که‌ین".

دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت " ئه‌مه‌ یه‌کمین جار نییه‌ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر دژ به‌ مافه‌کانی کورد راده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌ریکا هه‌مان وڵاته‌ که‌‌ پشتێوانی له‌ پرسی که‌رکوکی نه‌کرد، ئه‌مه‌ریکا راسته‌ له‌ رۆژئاوا پشتێوانی له‌ گه‌لی کورد ده‌کات به‌ڵام هاوکاری سیاسی ناکات، هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاییه‌کان نابێ ببێته‌ پێوه‌رێک بۆ ئێمه‌ وه‌ ئه‌ڵبه‌ته‌ هه‌لویستی دوژمنانه‌ی تورکیا و ئێرانیش روونه‌ و ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌ربگرین، به‌ تاێبه‌ت تورکیا ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr.Kamal Sido