دیاره ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی یاساکانه و وڵات به پێی ئه‌و یاسایانه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا و پاش 25 ساڵ هه‌رێمێک که داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات هێشتا خاوه‌ن ده‌ستورێک سه‌ربه‌خۆ نییه.
هه‌رێمی کوردستان چۆن پشت به ده‌ستۆرێک ده‌به‌ستێت که وه‌کو ده‌ڵێن نه‌ک هه‌ر پڕه له که‌م و کۆڕی به‌ڵکو به پێی ئه‌و ده‌ستوره پێشیلی له مافه‌کانی کورد کراوه؟
بۆ ده‌بێت هه‌رێمێکی فیدراڵ له جیاتی په‌له کردن بۆ داڕشتنیدهستوری گونجاو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆێدا په‌یره‌وی ئه‌و جۆره ده‌ستۆره بکات؟
ئاخۆ هه‌یه له‌و یاسایانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه پێشیلی لێ نه‌کرابی؟
ئایا یاسا هه‌ر به‌سه‌ر داماوو و هه‌ژاره‌کاندا پێاده ده‌کرێت یان هه‌موو له به‌رامبه‌ری یاسادا یه‌کسانن؟
دادوه‌ر (حاکم) ره‌وه‌ند مه‌عسوم عه‌بدولفتاح سه‌رۆکی په‌یمانگای به دووادا چوون ، تۆژینه‌وه‌ی یاسایی وه دادوه‌ری داواکاری گشتی له دادگای باری که‌سی له هه‌ولێرله هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و یاسایانه‌ی که ئێمه پشتی پێی ده‌به‌ستین یاساکانی عێراقه به‌ڵام له په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ندێ گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه وه هه‌ندێ تریش رێنمایی بۆ ده‌رچووه وه ده‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه وه‌کو کورد ئیشمان بۆ بکردبایه وه ئه‌و ده‌ستوره‌ش ئێستاکه ئاماده‌یه به‌ڵام پێویستی به هه‌ندێ گۆڕانکاریه وه ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه داڕێژراوه به‌ڵام هه‌ێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێ به جێکردنه‌وه وه ئه‌وه‌ش گرێدراوه به ناکۆکی له‌سه‌ر ماده و خاڵه‌کانی و چۆنه له ئاێینده‌دا پیاده بکرێت ".
حاکم ره‌وه‌ند هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر تێبینی بکه‌ن له هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که له هه‌رێمدا هه‌یه پێشیلکاری هه‌یه، که به پێی بارودۆخی تاکی کۆمه‌ڵ ده‌گۆڕێ وه ئه‌و که‌سانه‌ی که له یاساکانداپێشیلی ده‌که‌ن زۆر که‌سانی ئاسایین وه زۆر جاریش که‌سانێکی ده‌سه‌ڵاتدار له ناو ده‌وڵه‌ت".
حاکم ره‌وه‌ند ده‌شڵێت " شهر و بارودۆخی ئابوری کاریگه‌ری زۆری هه‌بوه له‌سه‌ر پیاده‌کردنی یاساکان، پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌بێ هه‌وڵێکی زۆرتر بدن و وورد بین تر بن بۆ پیاده‌کردنی یاساکان "
Your browser doesn’t support HTML5