سه‌ره‌رای پێیداگری له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی رفراندوم له 25 ئه‌م مانگه وه به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ڵویستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران و تورکیا، ئایا پێشبینی کردن کارێکی ئاسانه ئاخۆ ئه‌م رفراندومه ئه‌نجام ده‌ردرێ یان نه؟
دکتۆر جه‌بار قادر لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه بۆ خۆێ پرسیارێکی زۆر گرنگه وه پرسیارێکیشه زۆر مایه‌ی سه‌رسوڕمانه که دوو رۆژ پێش ئه‌وه هێشتا مرۆڤ نهتوانێسهد له سه‌د بڵێ ئایا ده‌کرێ یان ناکرێ وه ئه‌مه‌ش یه‌کی تره له‌و کێشه ئاڵۆزانه به ده‌ور و به‌ری دۆزی کوردا هه‌یه، پێیم وایه هێشتا گفت و گۆهکان به‌رده‌وامن وه کۆمه‌ڵگاێ نێۆنهتهوهییش له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی کوردی و عێراقیدا به‌رده‌وامه، بۆیه هێشتا ئه‌گه‌ره‌کان و سیناریۆهکان به کراوه‌یی ماونه‌ته‌وه ".
دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من به گشتی پێیم وایه رفراندوم بۆ خۆێ به ته‌نیا نابێته هۆێ ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی گه‌وره ئه‌نجام بدرێ، چ له لایه‌ن تورکیاوه وه یاخود چ له لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی رفراندوم و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پاش رفراندوم دێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌و کاته ده‌توانرێ باس له‌و سیناریۆانه بکرێ، ئه‌م رفراندومه کۆمه‌ڵێک لایه‌نی پۆزه‌تیڤ، ئه‌رێنی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ئاستی نێۆده‌وڵه‌تی دۆزی کوردی کرد به بابه‌تێکی زۆر گه‌رم له هه‌موو ناوه‌نده‌کاندا، به‌ڵام له لایه‌نی تره‌وه هه‌ندێ خاڵی نه‌رینی هه‌بوو ئه‌گه‌ر باش بیری لێبکرابێتهوه، ئه‌گه‌ر دیاریکردنی کاته‌که‌ی یان هه‌ر به کراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی باس له رفراندوم بکرایا وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرایا کێشه‌ی داعش هیچ نه‌بوایه ئه‌و کارته به ده‌ستی وڵاتانی زلهێزه‌وه نه‌مایه ".
دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " ره‌نگه مه‌سعود بارزانی ئه‌مه یه‌کێک له هه‌ره شته گه‌وره‌کاندا بێت که له ژیانی خۆێدا ئه‌نجامی دابێت".
Your browser doesn’t support HTML5