مێزگرد : ڕیفراندۆم

چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ دەستپێکردنی دەنگدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئەو ڕیفراندۆمەی مشتومڕێکی زۆری سیاسی بە دوای خۆیدا هێناوە.

لەگەڵ ناڕەزاییە نێونەتەوەییەکاندا و هەروەهاش ئەو دەنگی ناڕەزاییانەی لە ناوخۆی هەرێمدا هەن ، دەسەڵاتی سیاسی کوردی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت سورە و پێداگریشە لەسەر کردنی ڕیفراندۆم.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە جەخت دەکاتەوە لەوەی بەغدا تەواوی دەرفەتەکانی بۆ پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە فەرامۆش کردووە و لە بری ئەوەی دەوڵەتێکی فێدراڵی و دیموکراسی پێکبهێنێت، حکومەتی عێراق بووە حکومەتێکی ئاینزایی (تایفەیی).

لە هەرێمی کوردسستان ڕەوشێکی ناجێگیری سیاسی هەیە و جیاوازی ڕوانینەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا جۆرێک لە دڵەڕاوکێی لەناو هەر هیچ نەبێت بەشێک لە دانیشتوانی هەرێمدا هێناوەتە ئاراوە.

به‌ختیار که‌ریم

میوانەکانی مێزگرد:

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر

سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

سالار مه‌حمود

پرسیارگەل زۆرن لەسەر ئەم ڕیفراندۆمە، لە کاتێکدا هیچ لایەنێک بە فەرمی پرەنسیپی ڕیفراندۆمی ڕەت نەکردۆتەوە بەڵام شەڕێکی دڵساردکەرەوەی میدیایی لەسەر دروست بوو، بەهۆی ئەوەی ئەوانەی دەنگی ناڕەزاییان هەیە دەڵێن ڕیفراندۆم پێویستی بە زەمینە سازییەکی گونجاوتر هەیە و نیگەرانیشن لەوەی وەک دەڵێن دەشێت ڕیفراندۆم ئاژاوە و توندوتیژی بە دوای خۆیدا بێنێت.

ئایا لە هەرێمی کوردستان توانرا پرسی ڕیفراندۆم بکرێتە پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی؟

ئایا لەپاش ڕیفراندۆم چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستاندا بە کوێ دەگەن؟

ئایا وەک بڕیاردراوە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە وادەی خۆیاندا دەکرێن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: ڕیفراندۆم