هه‌رێمی کوردستان له زۆر رووه‌وه ئاماژه‌ی پێی ده‌کرا به عێراقی تر وه هه‌ر زوو گه‌شه‌ی کرد و بوه نموونه له سه‌رانسه‌ر جیهان، به‌ڵام له پڕ تووشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک بوو وه له ده‌رئه‌نجام هاووڵاتیانی هه‌رێمیشی تووشی مه‌ینه‌تیه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی کرد که تا ئێستاش به ده‌میه‌وه ده‌ناڵێنن و نه رێگایه‌ک له‌به‌ر چاو گیراوه وه نه رێگایه‌شی له‌به‌ر گرتووه بۆ ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌دا.
کاروان که‌ریم خان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نی گروپی داێک بۆ بازرگانی و وه به‌رهێنان و به‌ڵێندرایه‌تی گشتی و ده‌رچووێ به‌شی ئابوری و کارگێری زانکۆێ سه‌لا‌حه‌دین و خوێندکاری ماسته‌ر له وه‌به‌رهێنه‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت "
لەم ماوەی رابوردوودا هەرێمی کوردستان بە هەل و مەجێکی سەختی ئابوری‌دا تێێەری ئەویش بە بڕینی بودجەی کوردستان بە تێنەگەیشتن لەگەڵ بەغدا دا کە هەر وەها پەیوەندی بەبارودۆخی سیاسیەوە هەبوو، لەولاوەش دەستپێکردنی شەری داعش، ئەمانە دوو هۆکاری هەرە گەورە و گرنگن بوون کە رەنگدانەوەی گەورەی لەسەر ئابوری کوردستاندا بە جێ هێشت، هەر وەها بێ پلانی و بێ بەرنامەیی حکومەتی خۆشمان بەداخەوە لە ماوەی رابوردوودا و لە بوونی ئەو پارە زۆرە، پشت بەستن بە تەنها سەرچاوەیەکی دارایی، ئەویش کە بریتی بوو لە بواری سووتەمەنی و لە پلەی یەک نەوت، ئەمانە هۆکاری سەرەکی بوون بۆ سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە، رەنگدانەوەکەشی زۆر زۆر بە زەقی پێەوە دیار بوو تەنانەت کاریگەری راستەوخۆێ هەبوو لەسەر بژێوی تاک بە تاکی کۆمەڵگاێ کوردی لە هەرێمی کوردستان ".
کاک کاروان هەر وەها دەڵێت " نەخێر ئابوری ناسان چاوەری ئەوەیان نەدەکرد باری ئابوری هەرێمی کوردستان بگاتە ئەو بارودۆخەی کە ئەمرۆ تێدایە، ئێمە لە لێکۆڵینەوەکانماندا بۆلایەنی ئابوری کوردستان لە هەموو حاڵەتێکدا خۆشبەختانە ئومێد بەخش بوو، ئومێدی ئەوەمان لا درووست ئەبوو کە هەرێمەکەمان لە ماوەیەکی زوودا بەو جۆرە پەرەدەستێنی، ئابوریەکەی گەشە دەکا و بەرەو پێش دەچێت، بە راستی ئەوەی جێگای نگرانی ئێمەیە لە کوردستاندا، لەهەرێمەکەماندا ئەو شتانەی روو ئەدا لە دەرەوەی ئەو هاوو پێشە و ئەو لێکدانەوانەیە کە توێژەران و پسپۆڕانی بواری خۆێ لە هەموو بوارەکاندا بوو ، پێشنیار وپێش هاتمان شتێکە و شتێکی تر روو ئەدا، کە ئەمە لە دەرئەنجامی ئەوەیە سیاسیەکان ناگەرێنەوە بۆ داتا و زانیاری و پشت بەستن بەو توێژینەوە و ئەو پێشنیارانەی کە لە لایەن کەسانی ئابوری ناسەوە ئەکرێ و شتەکان لە سەر بنەمایەکی زانستیانەی رێک و پێک بەرێوە ناچێ بەڵکو شتەکان زیاتر لە سەر ئاستی کەسیی و لایەنێکی دیاریکراو‌و لە بریارەکاندا بەرێوە ئەچێ، لە بوارێکی ئابوری‌دا لێ سوودمەند بێ، و بەداخەوە مۆنۆپۆڵی ئابوریش لە هەندێ بواردا بەدی ئەکرێ ".
Your browser doesn’t support HTML5