گومانی تێدا نییه به پێی هه‌موو پێوانه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان، بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UNی ژماره 1514 له 12 دیسامبری ساڵی 1960، فه‌رمانه 14 خاڵه‌که‌ی وودرۆ ویڵسن Woodrow Wilson وه له په‌رتۆکی ساڵی 1914 ڤلادمیر لینین Vladimir Lenin، کورد مافی ره‌وای خۆێ هه‌یه له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆێ.
سه‌ره‌رای ناکۆکی و جیاوازیه ناوخۆیه‌کان، سه‌ره‌رای دوو دڵی له قسه‌و فه‌رمانه‌کانی بارزانی و هه‌ندێ له رێبه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی تر، سه‌ره‌رای دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی نه‌ک هه‌ر ئێران و تورکیا به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی، EU, UN، کورد له باشوری کوردستان رفراندومه‌که‌ی ئه‌نجام دا. ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌کم بوو و بێگومان سه‌خترینی.
پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان وه به تاێبه‌ت مافی چاره‌نووس، که به چاره‌نووسی گه‌ل و وڵاتێکه‌وه گرێ دراوه، بریاری تاکه که‌سێک نییه به‌ڵکو بریاری گه‌ل و نوێنه‌رانیه‌تی.
هه‌رچه‌ند وه‌کو باس ده‌کرێ به‌و شێوه‌ی ویستیان په‌رله‌مانیان کارا کرده‌وه، ئایا بریاری ئه‌نجام دانی ئه‌م رفراندومه له کوێه‌وه هات، به کۆێ ده‌نگ بوو، تاک و لایه‌نه‌کان وه یاخود وه‌کو ده‌ڵێن له دیوه‌خانه‌وه فه‌رمانی درا؟
ئاخۆ ئه‌م بریاره زه‌مینه سازی بۆ کرابوو؟
ئاخۆ ئه‌گه‌ر یه‌کرێزی هه‌بوایه، ناکۆکیه‌کان که‌متر بوایه، سه‌رکه‌وتن موسوگه‌رتر نه‌بوو؟
چما زۆری هاووڵاتیان و لایه‌نه‌کان تا دوواترین کاته‌کانیشدا دوو دڵ بوون له به‌شداریکردن له‌م رفراندومه؟ گۆڕان و کۆمه‌ڵ شه‌وی پێشتر بریاریان دا !
له قوناغی پاش رفراندوم ئاخۆ ده‌بێ چۆن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کاندا سه‌ودا کرد؟ به چ شیوه‌یه‌ک مافه‌کان یه‌کلابکرێنه‌وه؟
سه‌رکردایه‌تی کورد که بریارێکی گه‌وره‌ی له‌و جۆره بۆ جیابۆنه‌وه له عێراق وه‌رگرت، ئاماده کاریه‌کانیشی بۆ پێشهاته‌کانیشی کردبوو؟
ئاخۆ هه‌ڕه‌شه‌کان هه‌ر قسه‌ن یان شیانی پیاده کردنیان هه‌یه؟
ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌ر به‌و پێیه‌ی که بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ چاره‌سه‌ر و یه‌کلا نه‌کرانه‌وه، له‌م رفراندومه به‌شداریان کرد، ئاخۆ به‌شداری کردنیان چاره‌نووسیان یه‌کلا کرده‌وه و شیانی لیکاندنه‌وه‌یان به هه‌رێم وه یاخود مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌تیان بۆ سه‌ر درووستکرد؟
ئه‌م رفراندومه که به‌رهه‌ڵستانی ئه‌وه‌نده گومانیان خستبوه سه‌ر، تا چه‌ند به سه‌رنوشتی بارزانیه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بوو؟
له بارودۆخێکی وا نا هه‌موار و ئاڵۆزدا که بریاردان له سه‌ر پرسێکی وا گرنگ کارێکی ئاسان نییه، تا چه‌ند گرنگی ئه‌نجومه‌نێکی پیران وه یاخود کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا کارێکی پێداویستی هه‌ره گرنگه؟
میوانانی ئه‌م به‌رنامه:
دکتۆر هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری
ئومێد حه‌مه عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان – بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
Your browser doesn’t support HTML5