کاوە محەمەد: ئێمە چوار فراکسیۆنی کوردستانی هاتوینەتە بەغدا بۆئەوەی بەرگری لەمافەکانی خەڵکی کوردستان بکەیەن

Kawa Muhamad

کاوە محەمەد دەڵێت "بەهۆی نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە زوربەی لایەنە سیاسییەکان هەوڵدەدەن لەرێگەی دژایەتیکردنی پرسی ریفراندۆم دەنگەکانی خۆیان بەرزبکەنەوە."


فراکسیۆنەکانى گۆڕان و کۆمەڵ و بەشێک لە پەرلەمانتارانى یەکێتى گەڕاونەتەوە بەغدا، بەڵام پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکانى پارتى نەگەڕاونەتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیى بەڕێوەچوو لەدواى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمیش ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوری لە دژی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پابەندکرد، بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و فەرمانکردن بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە بڵاوکردنەوەیان لە شاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان. هاوکات عەبادی گەشتە نێودەوڵەتییەکانى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمەوە قەدەغەکرد.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو پرسە وتووێژێکی لەگەڵ پەلەمانتاری کورد لە بەغدا بەڕێز کاوە محەمەد سازکردووە....

کاوە محەمەد دەڵێت "بەهۆی نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە زوربەی لایەنە سیاسییەکان هەوڵدەدەن لەرێگەی دژایەتیکردنی پرسی ریفراندۆم دەنگەکانی خۆیان بەرزبکەنەوە."

دەشڵێت "ئێمە چوار فراکسیۆنی کوردستانی هاتوینەتە بەغدا بێجگە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بۆئەوە هاتوینەتەوە بۆئەوەی ئێمە بێین لێرە لەبەرەی پێشەوە بەرگری لەمافەکانی خەڵکی کوردستان بکەیەن."

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Kawa Mohammad