موحسین ئەدیب: بەداخەوە ئێمە بە لاوازی دەگەرێینەوە بۆ بەغدا

موحسین ئه‌دیب

لەسەروەختی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا و هاوکاتی ریفراندۆمەکەش دیموکراسی و جیاوازییەکان، هەیەجان و بەڵێنەکان، ماف و رەوایەتی، خەون و حەقیقەت تێکڕا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی رژدی شارستانیدا بوون کە ناکرێت ئاوڕ لەلایەنە روناک و تاریکەکانی نەدرێتەوە، یان بە مانایەکی تر تاچەند ئەم هەڵمەتە سیاسییە بووە مایەی تەبایی و گفتوگۆیەکی رژد و شارستانی نێوماڵی کوردی؟ ئایا ئێستا کاتی ئەوە نیە دەستەبژێری حیزبی و سیاسی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر پرسیار و گفتوگۆیەکی شارستانی لەنێوان لایەن و پێکهاتە جیاوازەکانی گۆمەڵگەدا سازبکرێت؟

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لەگەڵ نوسەر و لێکەڵەرەوە موحسین ئەدیب دا سازکردووە...

موحسین ئەدیب دەڵێت "هەمیشە نوخبەی سیاسی دەسەڵاتدار کە نادیموکرات بوو بەرژەوەندی لەوەدایە کۆمەڵگە لاواز بکات."

سەبارەت بە ریفراندۆم و ئاکامەکانی دەڵێت "نە ئەوانەی لەگەڵ ریفراندۆمدا بوون دوای خەونێکی راستەقینە کەوتبوون کە دەوڵەتی کوردستانە، نە ئەوانەشی کە دژی ریفراندۆم بوون دژی ئەوە بوون کە دەوڵەتی کوردستان دروستبێت؛ هەردوولا شەڕیان لەسەر وەهم دەکرد."

دەشڵێت "بەداخەوە ئێمە بە لاوازی دەگەرێینەوە بۆ بەغدا."

موحسین ئەدیب سەبارەت بە نوخبەی سیاسی و هۆشیاریی و بەرپسیارێتیان دەڵێت "ئێمە لە 26 ساڵی رابردوودا و تا ئێستا هەمیشە کۆمەڵگەی کوردی باجی کۆمەڵێک دەستەبژێری سیاسی نابەرپرس و ناهوشیار و نادڵسۆز دەدات."

دەشڵێت "گەورەترین کێشەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە خاوەنی نوخبەیەکی سیاسی دەسەڵاتدارە کە لەهەموو روویەکەوە لەخوار ئاستی هۆشیاری و ئاستی دڵسۆزی تاکێکی ئاسایی کۆمەڵگەی کوردییەوەیە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی موحسین ئه‌دیب