مێزگرد: هەرێمی کوردستان لە پاش ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان

ڕەوشی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و هەروادێ هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە پێشڕەوی زیاتردان و هێشتا هیچ بەرچاو ڕوونییەک نییە ئایا سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕەکانی ساڵی 2014 ی داعش یان بۆ پێش ڕووخاندنەکەی ساڵی 2003 ی دیکتاتۆری عێراق.

دکتۆر ئەحمەدی مەلا

لەگەڵ ڕووداوەکانی شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەریدا هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بەشێکی زۆریان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن و هێزی لەشکری عێراق بەشدارییان کردووە ئەمە بێ لەوەی گەواهدەران باس لە بەشداری خودی ئێرانییەکانیش دەکەن لەو ڕووداوانەدا.

هاوکاتی پاشەکشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەسبەجێ کەوتنە گوناهبارکردنی یەکتر بە خیانەت کردن.

میوانەکانی مێزگرد:

دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و ڕوناکبیر

دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان

دانا عەسکەر، نوسەر و لێکۆڵەر

دانا عەسکەر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆش لە وتارێکدا وەک ئاماژەیەک بە ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممە وتی "ئەوەی لە شاری كەركووك ڕووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو، كە دواجار بووە هۆی ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەو شێوەیەی كە دیترا پاشەكشە بكەن و لە دەرئەنجامی ئەم پاشەكشەیە، هێڵی تەماسی پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ لە 17ـی 10ـی 2016 لەنێوان بەغدا و هەولێر بووە بە بنەمای لەیەكگەیشتن لە چۆنییەتیی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی عێراقی و هەرێمی كوردستان."

مەسعود بارزانی لە وتارەکەیدا دەخوازێت کورد لە عێراقدا دڵنیا بکاتەوە "جەماوەری كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەوەی پێویستە و دەكرێ، لەپێناو پاراستنی دەستكەوتنەكانمان و ئارامی و ئاساییشی خەڵكدا ئەنجامی دەدەین. ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە و داوایش لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەم بە گشتی لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەستیاری كوردستان و عێراقدا بكەن."

دکتۆر ئومێد ڕەفیق

لە بەغداشەوە سەرۆکی عێراق کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی کردەوە لەوەی پاراستنی ئاسایشیانەی شاری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە شتێکە لە دەستوری عێراقدا هەیە.

دکتۆر فوئاد مەعسوم جەخت دەکاتەوە لە پێویستی گەڕانەوە بۆ دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدادا لەسەر بنچینەی دەستوری عێراق بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوانیان.

سەرەک وەزیری عێراقیش وتارێکی هەبوو و تیایدا ئاگاهیدا بەرامبەر کردنی هەر کارێکی تێکدەرانە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر و هەروەها داواشی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ڕۆڵی هێزی پێسمەرگە کەم نەکاتەوە.

حەیدەر عەبادی لە وتارەکەیدا وتی ڕیفراندۆم تەواو بوو و ئێستا وادەی دەستپێکردنی وتووێژەکانە لەسەر بنچینەی دەستوری عێراق و هەرگیز ڕێگە نادات بە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیدا و دەشڵێت پێشتر بە سەرکردە کوردەکانی وتووە ڕیفراندۆم لە پێش هەموو شتێکدا زیان لە هاوڵاتیانی کورد خۆی دەدات.

دەقی مێزگردەکە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: هەرێمی کوردستان لە پاش ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان