حەمەسوور دووشیوانی: رێگە نادەین یەک کورد بە لایەنگری پارتیشەوە لە کەرکوک سزا بدرێت

ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی یەکێکە لەو بەرپرسانەی بەشدارە لە سەرلەنوێ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شاری کەرکوک، ئەو دەڵیت "ئاسایش بەرقەرارە"، بەڵام خەڵک بۆ رادەکەن؟ لەو بارەیەوە دەلێت "راگەیاندنی هەندێ حیزب دەیانەوێ ئاشوب دروست بکەن، چاویان بە ئارام بوونەوەو سەقامگیری ئاسایش هەڵنایەت."

سەبارەت بە جڵەوی ئاسایشی شاری کەرکوک بەدەستی کێوەیە، ئەو وتی "لیژنەیەکی هاوبەش هەیە، لەو هێزە ئەمنیانەی هاتوون، هەروەها پۆلیسی کەرکوک و ئاسایشی یەکێتی."

سەبارەت بە دەنگۆی رۆشتنی حەشد لەشارەکە ، بەرپرسەکە باس لەوەدەکات "حەشدی شەعبی نەهاتۆتە ناو کەرکوکەوە'.

ئەو بەرپرسە باس لەوەش دەکات کە رێگە نادەن دەست دریژی لەسەر خەڵکی پارتی بکرێت، وەک لەوەی هەندێ رووداو رویداوە، وتیشی "لەهەموو کردەیەکی سەربازی رەنگە هەندێ روداوی نەخوازراو روو بدات، بەلام کۆنترۆڵ کراوە و دوبارە نابنەوە، ئێمە بەرگری لە مافی هەر تاکیکی کورد دەکەین."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ حەمەسوور دووشیوانی