ماوه‌یه‌که نه‌ک هه‌ر کورد له باشور به‌ڵکو کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان له په‌شێوی و دڵه‌راوکیدا ده‌ژیان، دوو دڵ بوون ئاخۆ له‌و رفراندومه که به نیاز بوو به‌شداربن یا نه، زۆری نگرانی ئه‌وه بوون ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ به خوێن به ده‌ست هاتووه له پێناوی نیشتنگه، کورسی وه یاخود سه‌نده‌لی تاکه که‌سێکدا به فێڕو نه‌ڕوات، زۆرێک داد و فه‌ریادیان بوو زه‌مینه له بار نییه، هیچ پلانێک له ئارادا نییه، ئه‌م رفراندومه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه، به‌ڵام که‌س گوێ نه‌دا، سه‌رکرده‌کان وه‌کو ده‌ووترێ سه‌رمه‌ستی پایه و دۆلاره‌کانیان بوون. له پڕ و له چرکه‌یه‌کدا خواست و ئاواته‌کانی کورد له باشور سه‌را ژێر بوون، له چاو ترۆکانێکدا که‌رکووک قودس و دڵی کوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی کۆنترۆڵ کرایه‌وه.
هه‌ر رۆژی پێشووتر پاش کۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیی، نیچیرڤان بارزانی و مه‌لا به‌ختیار له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا پێنج خاڵیان خسته روو و ئاماده‌گی خۆیان بۆ وت‌و وێژی بێ مه‌رچ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌ڕبری بێ ئه‌وه‌ی وه‌کو هه‌میشه هاووڵاتیان ئه‌وه‌ی له پشتی په‌رده‌وه و له‌و کۆبۆنه‌وه ئه‌نجامدرا باس بکه‌ن. رۆژی پاش له چاو ترۆکانێکدا و بێ به‌ره‌نگار بونه‌وه و به بێ هیچ به‌رخۆدانێک که‌رکووک کۆنترۆڵ کرایه‌وه. هه‌موو هیماکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له پشتی په‌رده‌وه رێکه‌وتنێک له نێوان لایه‌نێک وه یاخود هه‌ردوو پارتی و یه‌کێتیی ساز دراوه بۆ ئه‌وه‌ی به بێ هیچ زیانێک که‌رکووک و شاره‌کانی تر راده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ند بکرێنه‌وه.
ئایا له پشتی په‌رده‌وه سیناریوه‌ک بۆ ئه‌م هێڕشه‌ی که‌رکووک داڕ‌ێژرابوو.
ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له که‌رکووک، خانه‌قین، شه‌نگاڵ و ناوچه‌کانی تر ده‌گوزه‌رێ باجی رفراندومه.
چما ئه‌وانه‌ی بریاری ئه‌م رفراندومه‌یان دا به تاێبه‌ت بارزانی هه‌ر زوو پاش "کاره‌ساتی" که‌رکووک نه‌هاتنه سه‌ر په‌رده‌کانی ته‌لفزیۆن و بۆ هاووڵاتیان روونی که‌نه‌وه چ قه‌وما، چما واێ لێهات.
ئایا پێشبینی ده‌کرا وا به ئاسانی سوپای عێراق بگه‌رێته‌وه ناوچه دابڕاوه‌کان.
ئایای ووتاره چه‌ند دیریه‌که‌ی بارزانی پاساوه بۆ کرداره‌کانی وه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر گه‌لی کوردا له باشور هاتووه.
ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت تا چه‌ند تاکره‌وی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هۆکار بوونه گوایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ناو یه‌کێتییدا ئه‌م جۆره رێکه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا ئه‌نجام دابێت.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی له که‌رکووک رووێ دا و کارانه‌وه‌کانی ناوچه‌یی و جیهانی، سه‌رکردایه‌تی کوردی تا چه‌ند کورت بین بوه له روانین و پێشبینی و ستراتیژیه‌کانی.
بارزانی که رایگه‌یاند ئه‌و ته‌حمولی شکه‌ستی رفراندوم ده‌کات و سه‌ری خۆێ له‌سه‌ر داده‌نێت، ئایا ئیتر کاتیه به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ بگه‌ینێ.
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر له‌م مێزگرده‌دا گوێبیستی ده‌بین.
میوانانی ئه‌م مێزگرده:
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری چاو‌دێر ولێکۆڵه‌ر له بواری کوردی و رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌راست.
تارا حوسه‌ین جێگری هاووسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
دکتۆر هێمن سه‌یدی چاو‌دێر و لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری.
Your browser doesn’t support HTML5