مێزگرد: ئاشتەوایی لە نێو ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستاندا

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە پێشڕەویدان و ئەمڕۆ هەینی گەیشتوونەتە شارۆچکەی پردێ کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر.

شارۆچکەی پردێ بە بەشێک لە ناوچە دابڕێندراوەکان دادەنرێت کە حکومەتی نێوەندی عێراق دەخوازێت دەسەڵاتی خۆی تیادا جێگیر بکات، لە کاتێکدا دەبووایە چارەنوس و ئایندەی ئەو ناوچانە بەپێی بەندی 140 ی دەستوری عێراق یەکلابکرایەتەوە نەک بە هێزی چەک.

لە پاش ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی نۆ بۆ سەربەخۆیی کرا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەغدا بڕیاری خۆی دا و وەک دەڵێت بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتە بەر، ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا جەختیان دەکردەوە لەوەی ئەو ڕیفراندۆمەی دەکرێت مەرج نییە جێبەجێبکرێت و بۆ دیاریکردنی سنورەکانیش نییە.

میوانەکانی بەرنامە:

ئیسماعیل حەمە ئەمین، نوسەر و لێکۆڵەر

حەسەن جومعە، نوسەر و لێکۆڵەر

هەر لە سەرەتای دروستبوونی بیرۆکەی ڕیفراندۆمەوە ناکۆکییەکانی ناو ماڵی کورد زیاتر پەرەیان سەند و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا گرفتەکان زیاتر و زیاتر دەبوون بە ئەندازەیەک کە ئێستا بەرپرسانی کورد خۆیان دان بەوەدا دەنێن ئەگەر ئەو ڕەوشە سیاسییەی ناو هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا دابڕانێکی تر لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دێتەوە ئارا و بەرەنجامەکەشی جارێکی تری دوو بەڕێوبەرایەتییە.

لە ئێستادا لە ناو هەرێمی کوردستاندا هەروادێ و داواکان زیاتر دەبن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی قۆناغی گواستنەوە تا کاتی هەڵبژاردن و ناوی لێبنرێت حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی، وە ئەرکی ئەم حکومەتە کاتییە دەربازکردنی هەرێمە لە قەیرانەکانی ناوخۆیی و هەروەهاش ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدادا هەن.

دەقی مێزگردەکە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: ئاشتەوایی لە نێو ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستاندا