کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس بۆ هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایتی نوێ بۆ ئاسمان پشت به‌ مووشه‌کی به‌کارهاتوو ده‌به‌ستێت

لۆس ئه‌نجلس – ئه‌مریکا

کۆمپانیای په‌یوه‌ندی ئه‌ریدێۆم ده‌ڵێت 2 هه‌ڵدانی به‌دوای یه‌کی داهاتووی سه‌ته‌لایت به‌ مووشه‌کی نوێکراوه‌ی فالکۆن 9 ده‌بێت که‌ پێشتر به‌کار هاتون.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ هه‌نگاوێکی‌دیکه‌یه‌ له‌هه‌وڵه‌کانی کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی ناردن بۆ ئاسمان.

کۆمپانیاکه‌ چه‌ند په‌ره‌سه‌ندێکی که‌می له‌مووشه‌که‌که‌دا کردوه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای ده‌رچوونی بۆ ئاسمان.

دوای هه‌ڵدانی له‌هه‌ردوو که‌ناری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ مووشه‌کی فالکۆن 9 نیشتنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوی هه‌بوو له‌ بنکه‌ی سپه‌یس ئێکس له‌ هاوس سۆرن له‌ کارلفۆرنیا.

کۆمپانیای ئه‌ریدێۆم تائێستا چوار مووشه‌کی هه‌ڵداوه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایته‌کانی له‌ئاسمان به‌ نوێ که‌ په‌یوه‌ندی ده‌نگ و دجتاڵی جیهان دابین ده‌که‌ن.

جێی ووتنه‌ 30 سه‌ته‌لایتی کۆمپانیاکه‌ له‌ خولگه‌ی زه‌وه‌یدایه‌ و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌بنکه‌ی هێزی ئاسمانی ڤاندینبێرگ له‌ کالیفۆرنیا چوارهه‌م مووشه‌ک هه‌ڵدرا.

توێژینه‌وه‌: پیسبوونی ژینگه‌ ملێۆنه‌ها که‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا دکووژێت.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نێوده‌ڵه‌تی ده‌رده‌خات پیسبوون بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ملێۆنه‌ها که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، زۆرینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌کان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یه‌‌ پیسبوون هۆکاریه‌تی، وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سه‌کته‌ و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌که‌ی‌ له‌ گۆڤاری ته‌ندروستی لانسێتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، نزیکه‌ی 92%‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی پیسبوونه‌ له‌وڵاتانی که‌م ده‌رامتدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "پیسبوون په‌یوه‌ندی به‌ نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری ژماره‌ی مردنه‌کانه‌ له‌و وڵاتانه‌ی پیشه‌سازی تێدا به‌خێرایی په‌ره‌ ده‌سه‌نێت، وه‌ک هیندستان و پاکستان و چین و به‌نگلادش و میدغشکار.

فیلیپ لاندریغان پرۆفیسۆر له‌ کۆلێجی ته‌ندروستی ئیکان له‌ ماونت ساینای له‌ وڵاته‌یه‌گرتوه‌کانی ئه‌مریکا و به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت "پیسبوون زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی ته‌نها ئاسته‌نگێ بێت بۆ ژینگه‌، مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ و بڵاوبۆته‌وه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر ڕووی ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

ده‌شڵێت " توێژینه‌وه‌که‌ ده‌رده‌خات پیسبوون په‌یوه‌ندی به‌ نزیکه‌ی 9 ملێۆن حاڵه‌تی مردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2015دا له‌جیهاندا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " هه‌وای پیسبوو به‌هۆکاری جیاواز وه‌ک گازی ئۆتۆمۆبێل و به‌رهه‌می پیشه‌سازی و ئاگر که‌وتنه‌وه‌ و که‌ره‌سته‌کانی بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ به‌کاردین، هۆکاری گه‌وره‌ی گیان له‌ده‌ستدانن، که‌ بوونه‌ته‌ هۆی مردنی 6.5 ملێون که‌س.

پیسبوونی ئاو له‌ پله‌ی دووهه‌مدایه‌، ده‌بێته‌ هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس و مشه‌خۆره‌کان، ئه‌مه‌ش 1.8 ملێۆن حاڵيتی مردنی لێ که‌وتۆته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌شڵێت "زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان له‌ ساڵی 2015دا له‌ وڵاتی هیندستاندا ڕوویداوه‌ و 2.5 ملێۆن که‌س بوونه‌ته‌ قووربانی، له‌پله‌ی دووهه‌مدا چین به‌ 1.8 ملێۆن که‌س.

توێژینه‌وه‌که‌ی 40 شاره‌زای تێ‌یدا له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌شداربوون، پشتی به‌داتای په‌یمانگای پێوانه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانکۆی واشنتن به‌ستوه‌.

له‌کامپی په‌نابه‌رانی کینیا به‌هۆی مه‌لاریا 4 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵین بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌لاریا له‌ کامپی په‌نابه‌ران له‌ باکووری ڕۆژئاوای کینیا، بۆته‌ هۆی به‌لانی که‌مه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدانی 4 که‌س.

له‌ ناوچه‌ی تورکانا له‌ کینیا سه‌دان که‌س له‌ کامپی په‌نابه‌رانی کالۆبێی تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بوون.

غالاما غۆێۆ، شاره‌زای چاودێری ته‌ندروستی له‌ کالۆبێی ده‌ڵیت " 4 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌فتانه‌ زیاتر له‌ 200 حاڵه‌تی مه‌لاریا ده‌ستنیشان ده‌کرێت، لای ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رگریان بۆ نه‌خۆشی که‌م ده‌بێته‌وه‌.

ووتیشی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رمان و پێداویستیان له‌به‌رده‌ستدا نیه‌، و نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ له‌ناوچه‌که‌ نیه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ندێک نه‌خۆش بۆ 30 کیلۆمه‌رتر بۆ چاره‌سه‌ر بڕۆن.

غۆێۆ ووتیشی جۆری مه‌لاریاکه‌ی له‌ ئۆردوگاکه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ "که‌وانه‌یی‌"یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ 4 جۆری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریکا بڵاوه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 10- 23-2017