دکتۆر دنیس ناتالی: دەوڵەتت هەبێت یان نەبێت کورد پێویستی بە دامەزراوە نیشتمانییەکانە

دکتۆر دنیس ناتالی

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوەندی قەیرانی سیاسی و ئاسایشی لە هەرێمەکەدا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی داوە بۆ هەشت مانگی تر ئەگەرچی ناڕەزاییش لەناو هۆڵی پەرلەماندا هەبووە بەرامبەر بەو بڕیارە.

ئەم بڕیارەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و چوار پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دراوە.

60 ئەندامی پەرلەمان دەنگیان بە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان داوە لە کاتێکدا بەشێکی بەرچاوی پەرلەمانتارانی هەرێم ئەو بڕیارە بە پێشێلکارییەکی بەرچاوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا و ڕێساکانی دادەنێن.

دکتۆر دنیس ناتالی، لە نێوەندی توێژینەوەی نیشتمانی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانی دەڵێت بۆ دوو ساڵ پەرلەمان هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە و هیچ بڕیارێکیشی نەبوو، هەر بۆیە متمانەی خۆی لە دەستداوە و دەشڵێت هەر لە ئێستاشەوە ژمارەیەک پرسیار بەبێ وەڵام ماونەتەوە کە پێویستی بە وەڵامی ڕاشکاوانە و ڕژد هەن لەوانە ئایا ڕەوایی پەرلەمان چی دەبێت؟!

دکتۆر دنیس کە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی سیاسی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە لەوبڕوایەدایە کردنی هەڵبژاردن لە هەرێمدا هەنگاوێکی لۆژیکی باش دەبوو وەک دەڵێت ئەگەرچی ڕەوشی هەرێمی کوردستان باش نییە بەڵام نابێت ئەوە لەبیربکرێت تەنانەت ڕیفراندۆم لە نێوەندی قەیرانی چارەسەرنەکراوی سیاسیدا کرا لە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت تەنانەت یەک هەفتە بەر لە ڕیفراندۆم پەرلەمانێکی کارا لە هەرێمی کوردستاندا نەبوو.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر دنیس ناتالی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرت لەسەر بنچینەی لێدوانەکانی دکتۆر دنیس ناتالی