هه‌وڵێک له‌په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه بڕیارێک ده‌رکرێت ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتارانی کورد له‌به‌غدا ئه‌وانه‌ی به‌شداری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیان کردوه ههلپهسێردرێن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه هه‌وڵی دانوستاندن له نیوان عێراق هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، ئه‌م هه‌وڵه له‌ئاستێکی فه‌رمی عێراقدایه یاخود هه‌وڵی چه‌ند که‌سێکه؟.
ئه‌گه‌ر بڕیارێکی له‌م شیوه‌یه بدرێت عێراق تاچه‌ند له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره ڕژده، کاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و عێراق چۆن ده‌بێت.
بۆ زانیار زیاتر ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌گرتووی ئیسلامی کردوه.
دکتۆر موسه‌نا ده‌ڵێت ڕه‌وتێکی گشتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، له‌سه‌ر ئازار میلله‌تی کورد کار ده‌کات و ده‌یه‌وێت سزای میلله‌تی ئیمه بدات، تا بتوانێت ده‌نگی هه‌ڵبژاردن و ڕای گشتی بۆ خۆی کۆکاته‌وه، بهووروژاندنی هه‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌ویی.
هه‌ره‌وها ده‌ڵێت هیچ بڕیارێکی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه نیه، به‌ڵکوو ئه‌مه ڕاسپاره‌دی لیجنه‌ی یاسایی و کاروباری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌مه‌وه‌ن سوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیگه‌ێننه ئه‌نجام.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5