دکتۆر جه‌بار قادر: مرۆڤی کورد که‌م رووبه‌رووی هه‌ڵه‌کانی خۆێ و سه‌رکرده‌کانی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی بوه‌ته‌وه‌

Dr. Jabar Kadir

دیاره‌ مرۆڤ به‌ پێی کرداره‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگیردرێ، پاداش ده‌کرێ یان سزا ده‌درێ. له‌ درێژایی مێژوودا که‌م له‌و که‌سانه‌ی وه‌ یاخود باشتر بڵیین له‌و رێبه‌ر و سه‌رکرده‌ کوردانه‌ی که‌ وه‌کو په‌شێۆ ده‌ڵێ " یان کورد زێدی خۆێ فرۆشتووه‌، یان کورد خودی خۆێ کوشتووه‌" به‌رامبه‌ر به‌ کرداره‌کانیان رووبه‌روو کراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و پرسیاره‌ ده‌کرێت تاکه‌ی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ ده‌بێ هه‌میشه‌ وا ده‌ست واڵا و ئازادانه‌ به‌و وڵاته‌دا بسوڕێنه‌وه‌؟

دکتۆر جه‌بار قادر لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ درێژایی مێژوودا، هیچ نه‌بێ ئه‌و دوو سه‌ده‌ی دوواییه‌دا که‌ مرۆڤ ده‌توانێ به‌ ووردی باسی لیه‌وه‌ بکا، له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌ک هه‌ر پرینسیپی‌ سزا و پاداش یا لێپرسینه‌وه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بارێکی تر ده‌بینی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ دراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی‌ خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی مێژوودان یان درووستکردنی مێژوویه‌ک خه‌یاڵ ده‌یه‌وێ یان دڵ ده‌یه‌وێ هه‌وڵیان داوه‌ هه‌میشه‌ پاکانه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌یان کردووه‌ ".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مرۆڤی کورد زۆر که‌م رووبه‌رووێ خۆێ ده‌بێته‌وه‌، زۆر که‌م له‌وه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ هه‌ڵه‌کانی ئه‌و چییه‌، هه‌ڵه‌کانی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و، هه‌ڵه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌، من پێیم وایه‌ ئه‌گه‌ر بێنه‌ باسی ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندان له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابوردوودا له‌ ده‌یان تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ ده‌رنه‌چوون وه‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هۆشیار بوایه‌ زۆر زوو ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وه‌ ده‌رنابوو وه‌ هێزی تری درووست کردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاکو ئه‌مرۆێش ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ له‌و که‌وانه‌ ده‌سۆڕێته‌وه‌، وه‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌ بیدۆرێنن، بیبه‌نه‌وه‌، کاره‌سات درووست بکه‌ن، ماڵی هه‌موو کورد وێران بکه‌ن، هیچ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆرێ، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک هه‌یه‌ ده‌هۆڵیان بۆ لێ ئه‌دا و په‌سنیان ئه‌دا".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌ نه‌ک هه‌ر خۆیان رزگار کردووه‌ به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌ دوواێ هه‌موو شکه‌ستێک و هه‌موو ماڵوێرانیه‌ک جارێکی تر هاتوونه‌ته‌وه‌ و به‌ گووتارێکی زۆر گه‌رمتره‌وه‌ وه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی کورد ده‌ڵێ نه‌ باێ دیبێ، نه‌ بارانی بینیبێ، له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌کی دونیادا هه‌ر به‌رپرسێک هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک له‌ ده‌زگاکه‌ی که‌ ره‌نگه‌ ئه‌و هیچ په‌یوه‌بدیه‌کی پێیه‌وه‌ نه‌بێ، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی واێ لێده‌کات ئه‌و ده‌ست له‌ کار بکێشیته‌وه‌، ئه‌مانه‌ وڵاتێک وێران ئه‌که‌ن که‌سێک ئاماده‌ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌م ده‌یخاته‌ سه‌ر ئه‌و ، ئه‌و ده‌یخاته‌ سه‌ر ئه‌م، له‌ هه‌مووێ مێژووێ کوردا، له‌ مێژووێ هه‌موو راپه‌رینه‌کاندا، له‌ مێژووێ، له‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌کاندا هه‌موو سه‌رکردانه‌ کامه‌یان بگره‌ پڕ به‌ پێستی خۆێ هه‌ڵه‌ کردووه‌ "

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr.Jabar Kadir