هەرچەندە بەغدا و هەولێر لە پاش ڕووداوەکانی ناوەڕاستی مانگی 10 ی ڕابردووەوە بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە دانوستاندن بکرێت و لە ڕێی دیالۆگەوە چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هێشتا زەمینەیەکی هاوبەش بۆ دیالۆگ لە نێوانیاندا نەهاتۆتە ئاراوە.
دۆسێی بێ متمانەیی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرزترین ئاستیدایە، ئەمە بێ لەوەی وەک شیکەرەوە دەڵێن مەرجەکانیشیان بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ تەگەرەیەکی گەورەیە لە بەردەم دەستپێکی ئەو دیالۆگە چاوەڕوانکراوەدا.
ئایا ئەو دانوستاندنە دەکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدادا؟
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دێرینی کورد دەڵێت لە کۆتاییدا هەر دەبێت دانوستاندن بکرێت بەڵام نازانرێت کەی دەبێت و دەشڵێت مەرجی بەغدا بۆ دیالۆگ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و مەرجی تری توندن و لە لایەن هەرێمەوە تا ئێستا پەسەند نەکراوە، ئەمریکاش لە نێوان هەرێم و بەغدادایە بەڵام بەلای عێراقدا دایدەشکێنێت.
دکتۆر مەحمود کە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر بێتوو دانوستاندنەکان دەستپێنەکەن ئەوا ڕەوش و باری حکومەتی هەرێم زۆر قورس دەبێت و دەڵێت تاران و ئانکەرەش ئەو ڕاستیە دەزانن و هەر ئەمەشە وەهای کردووە بەغدا مەرجەکانی خۆی دابنێت و دەشڵێت حکومەتی نێوەندی لە بەغدا ئەو جۆرە بیرکرنەوەیەی هەیە کە تێپەڕاندنی کات لە بەرژەوەندی ئەوە.
بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر مەحمود عوسمان کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5