دکتۆر شورش حه‌سه‌ن: حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌موو ده‌زگای کارتۆنیین ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ لای سه‌رۆکی پارته‌کانه‌

Dr. Shoresh Hassan

پرسی رفراندوم له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی مزگێنی بۆ کورد بهێنی، کاره‌ساتی بۆ هێنا.بێگومان هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ک، هه‌ر حکومه‌تێک که‌سانی شاره‌زای‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی پێویستدا راوێژیان پێی بکرێت. ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر راوێژ و بنه‌مایه‌کی یاسایانه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا هه‌نگاویان نا و رفراندومه‌که‌یان ئه‌نجام دا؟

دکتۆر شورش حه‌سه‌ن مامۆستای کۆلیژی یاسا له‌ زانکۆێ سلێمانی و پسپۆری یاسایی و ده‌ستوری و سیستمه‌ رامیاریه‌کان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به‌ خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد بریاری رفراندومیان ئه‌نجام نه‌دا،چونکه‌ ئه‌م بریاره‌ زیاتر له‌وه‌ی بریارێکی یاسایی بێ، بریارێکی سیاسیه‌ واته‌ هه‌ڵ و مه‌رجه‌کان ته‌واو دراسه‌ت کردبی، چونکه‌ له‌ ده‌ستوری عێراقی وه‌ له‌ ده‌ستوری زۆربه‌ی وڵاتانی فیدراڵی شتێک نییه‌ که‌ وا رێبگرێ له‌ جیابونه‌وه‌ وه‌ شتێکیش نییه‌ که‌ رێبدات به‌ جیابۆنه‌وه‌".

دکتۆر شورش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" راسته‌ ئێێمه‌ کۆمه‌ڵێک دام و ده‌زگامان هه‌یه‌، په‌رله‌مانه‌، حکومه‌ته‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ته‌نها دام و ده‌زگاێ کارتۆنین، ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ لای سه‌رۆکی پارته‌کانه‌، لای ناوه‌ندی پارتی و یه‌کێتیی دایه‌".

دکتۆر شورش ده‌شڵێت " ئه‌م حکومه‌ته‌ کار به‌ رێکه‌ره‌ وه‌ وه‌کو حکومه‌تی ( تصریف اعمال) بۆێ نییه‌ بچێت له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ یاخود هه‌ر وڵاتێکی تر وتو وێژی سیاسی له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسیه‌کان و پرسی حوکمرانی بکات".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Shoresh Hassan