بارودۆخه‌که له ناوچه‌کانی زه‌وی له‌رزه له ئوستانی کرماشان هێشتا له ره‌وشێکی ناهه‌مواردایه و له زۆر رووه‌وه گازنده له ده‌وڵه‌ت و کاربه‌ده‌ستان ده‌کرێ.
نیعمه‌ت زهحمتکیش رۆژنامه‌نووس وله چالاکانی کۆمه‌لگای یارسان که له ئاوایی حه‌سه‌ن سلێمان / پشت ته‌نگی زه‌هاوی / ناوچه‌ی داڵاهوله له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دووا ده‌ڵێت " لێره مه‌ردوم زۆرتر به هاوودهردری پێویستیان هه‌یه، به سه‌ر په‌نا پێویستیان هه‌یه وه نه‌هێشتی ئه‌و ترس و وهحشتناکهیه که تووشی مناڵه‌کان بوه، پێداویستی و نیازمهندیهکانیان زۆر زۆره".
کاک نیعمه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " پێداویستیه‌کان له رووێ پۆشاک و خواردن هیچ گرفتێک نییه به‌ڵکو باس باسی سه‌ر په‌نایه، سه‌باره‌ت به له‌شکه‌ر، له‌شکه‌ر ده‌بێ مه‌ردومی بێت، له ناو مردومدا بێت، مه‌ردوم، هاووڵاتیان چاوه‌رێ ده‌ستی به‌رپرسانن، چاوه‌رێ ئوستاندار و به‌رپرسانی تردا که ههرچه زووتردڵسۆزانه گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
کاک نیعمه‌ت ده‌شڵێت " به هۆێ په‌یوه‌ندیم چ له‌گه‌ڵ لاو و گه‌نجه‌کاندا وه‌یاخود گه‌وره‌کان ده‌ڵێن ئیتر بروایان به هیچ که‌س نه‌ماوه، ده‌ڵێن خان‌و و ساختمانیکیکان نایه‌وه‌ی که سبه‌ی به‌سه‌رماندا برۆخێ، ماڵه خڕگینه قوڕاویهکان هه‌ر وه‌کو خۆێ ماوه به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌ی تازه درووست کران هه‌موو رووخان".
Your browser doesn’t support HTML5