ئامێد سلێمان: دواجار داعش وەک فیکر لەناو کولتوری کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی و ئیسلامیدا هەر دەمێنێت

ئامێد سوله‌یمان

نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنووری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەزە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار بە شێوەیەکی بەردەوام هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا ڕوودەدات.

سەرباری شکستی یەک لەدوای یەکی گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی داعش لە سوریا و عێراقدا، بەڵام هێشتا لێرە و لەوێ ترسی سەرهەڵدانەوەیان و مەترسییەکانیان هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەم لەجیهاندا جێی مشتومڕ و نیگەرانی گەورەن.
ئەمرۆ میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە کە تەقینەوەیەک لەڕێی بۆمبی چێندراو لە مزگەوتی ڕەوزە لە شارۆچکەی بیر عەبد نزیک عەریش ئەنجامدراوە، دواتر چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە نوێژخوێنان کردووە.
بەپێی ئاماری ڕەسمی کە میدیاکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لەو تەقینەوەیەدا 235 کەس کوژراون و زیاتر لە 130 کەسیش برینداربوون، لەنێو قوربانیانیش منداڵ و سەربازی سوپای تێدایە.
نیمچە دوورگەی سینا کە دەکەوێتە سنووری میسر و ئیسرائیل و کەرتی غەزە، بەهۆی بوونی چەندین گروپی چەکدار بە شێوەیەکی بەردەوام هێرشی چەکداری و تەقینەوەی تێدا ڕوودەدات، سوپای میسریش هێزێکی زۆری سەربازی لەو ناوچەیە بڵاوکردۆەتەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و مەترسییە شاراوەکانی گروپگەلێکی وەک داعش و جیهادییەکان وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ شارەزا لە بواری ئیسلامی سیاسیدا ئامێد سلێمان دا سازکردووە..

ئامێد سلێمان دەڵێت "دواجار داعش وەک فیکر لەناو کولتوری کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی و ئیسلامیدا هەر دەمێنێت."

دەشڵێت "ئەو جۆرە تەقینەوانە کۆتاییان پێ نایەت، دواجار داعش ناوێکە؛ فۆرمێکە لەناو فۆرمی ئیسلامی سیاسی سەلەفی جیهادی توندڕەودا."

ئامێد سلێمان رایوایە "ئەو مۆدێلی خۆتەقاندنەوەیە یان تەقاندنەوەی جێگەیەک، شوێنێک، چ مزگەوتێک یان کەنیسەیەک مۆدێلێک نیە داعش دایهێنابێت."