تا دوێنی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ چالاکیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستاکه هه‌ندێ له‌و رێکخراوانه له هه‌فته‌ی رابوردوودا کۆنفرانسێکیان له ژێر ناوی " شۆرای دیمۆکراسی خواهان ایران" یان ئه‌نجومه‌نی دیمۆکراسی خوازانی ئێران له شاری کوڵن له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا. ئایا نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی دیمۆکرات چ ده‌رئه‌نجامێکی هه‌بوو تا مرۆڤ جۆره ئومێدێک به‌م شۆرایه ببه‌ستێت؟
موختار نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نووس و لێکۆله‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئوپۆزسیۆنی گشتی ئێران له ماوه‌ی 40 ساڵی رابوردوودا هیچ ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤانه‌ی دا نه‌ناوه، ئه‌م شۆرای دیمۆکراسیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی فیدراڵی ئێران جیاوازیه‌که‌یان له‌وه‌دایه که لێره‌دا شت واژوو کراوه وه ئه‌م هه‌نگاوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئاڵۆگۆری ناوچه‌که و جیهاندا سه‌باره‌ت به ئێران نییه، ئه‌مه زیاتر به هۆێ ململانی حیزبیه".
کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مه زیاترله کێبرکیه‌کی خراب ده‌چێت که به‌داخه‌وه بۆ خۆ ده‌رخستن و په‌راوێز خستنی یه‌کتر،هه‌ر کامیان به جیا په‌ناه بۆ بێگانه ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نێشن وه ئه‌گه‌ر نه و باس له‌سه‌ر ئاڵۆگۆری ئێران بێت، ئێستا له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه پارته کوردیه‌کان یه‌کبگرن".
کاک موختار ده‌شڵێت " خه‌لک ده‌بێ به جوان ئه‌وه بزانن به فه‌رمی ناسینی زمان و خوێندن به زمان دوو شتی جیاوازه، که به‌داخه‌وه دیسان له‌وه‌دا هه‌ڵه‌یان کردووه وه به‌ڵگه‌یه‌که که ده‌توانن له داهاتوودا به دژی ئێمه به کاری بێنن، ئه‌م هاوریه به‌رێزانه که له‌ولا پشتێوانیان له رفراندوم بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی له باشور کرد له‌ملاو دێن واژوو له‌سه‌ر یهکپارچهکی خاکی ئێران ده‌که‌ن"
Your browser doesn’t support HTML5