مێزگرد: توندوتیژی دژی ژنان

بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 25 ی مانگی یازدە کراوەتە ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کاتێکدا لە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا ژنانی کۆمەڵگەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی جۆراوجۆر دەبنەوە.

بەپێی ئەم بڕیارە پێویستە ئاستی هوشیاری زیاتر و زیاتر بێت سەبارەت بە شێوە جیاوازەکانی توندوتیژی وەک دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجەدانی دەروونی و توندوتیژی ناو خێزان و هتد.

ئەمە بێ لەوەی پێویستە دیوە شاراوەکانی ئەم توندوتیژیانە بزانرێن و کاریان لەسەر بکرێن.

زۆرێک لە چالاکوانانی ژنان جەخت دەکەنەوە لەوەی هەوڵ و تێکۆشانەکانیان دەچنە خانەی مرۆڤایەتییەوە و خەبات کردنیشیان بۆ لێسەندنەوەی هیچ مافێک نییە لە ڕەگەزی بەرامبەر واتە پیاو، بەڵکو هەوڵێکی مرۆڤانەیە لە پێناو یەکسانی و دادوەری کۆمەڵایەتیدا و پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە لەسەر بنچینەی بڕوابوون بە مافەکانی یەکتر لە کۆمەڵگەدا.

میوانەکانی مێزگرد:
تاڤگە سابیر، نوسەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان
ئەڤین عەزیز، نوسەر و لێکۆڵەر

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وەلێ هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت تێگەیشتنێکی هاوبەش لەو مافانەدا بەدی ناکرێن، وەک زۆرێک لە چالاکوانان بە ژن و پیاویشەوە دەڵێن "هەر بۆیە توندوتیژیەکان بەردەوامن."

ڕۆژی 25 ی مانگی یازدە سنوردانانێکە بۆ هەموو ئەوانەی گیرۆدەی دەستی ئەو ئەقڵیەتە شەڕانگێزیانەن کە ژنان لە کۆمەڵگەدا وەک بارمتەکراوێک دەبینن.

دەمێک ساڵە ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا خەباتی خۆی بۆ یەکسانی دەستپێکردووە، وێڕای ئەو هەموو تەگەرانەی لەبەردەمیدا هەن وەک ڕێگەگرتن لە دەربڕینی خواست و ڕوانینەکانیان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەکەیان و شکاندنی کۆتوبەندی پیاوسالاری.

ناکرێت کاتێک باس لە ماف و ئازادی و سەروەری مرۆڤ دەکرێت بە ژن و پیاوەوە،ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان بە سیکیولار و ئاینیشەوە بازیان بەسەردا بدرێت.

لە کۆمەڵگەی کوردیدا ڕۆڵی تاک ئێجگار سنوردارە بە شێوەیەک دەکرێت بگوترێت کۆتوبەندە، بۆیە وەک چاودێرە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان پێکردووە پێویست بە گۆڕانکارییەکی بنچینەیی هەیە لە کۆمەڵگەدا و ئەگەریش ئەمە نەکرێت ئەوا دەشێت لێکدانەوە بۆ ئازادیەکان و بۆ یەکسانیش بکەونە ڕەوشێکی نەرێنیەوە.

ئایا ڕیکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی ژنان دەکەن پێناسەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ توندوتیژی تا ببێتە زەمینەیەک بۆ کاری هاوبەشیان؟

ئایا لە توندوتیژی دژی ژناندا هەر تەنها پیاو بەرپرسیارە؟

بۆچی تا ئێستا مانگرتنێکی گشتی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەدی نەکراوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: توندوتیژی دژی ژنان