عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌ پۆسته‌کانیاندا تاوانێکی گه‌وره‌یه‌

Ali Hama Salih

دیاره‌ وه‌کو له‌ درێژایی ساڵاندا باسی لێده‌کرێ که‌س لاره‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌دا نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌ به‌رپرسیارن له‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا هاتووه‌، به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ یه‌کێکه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تر. ئاخۆ له ‌سه‌ر چ بنه‌ما و به‌ پێی چ یاسایه‌ک ئه‌وه‌ ده‌کرێ.

Qubad talabani & Nechirvan Barzani.

​عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌یان له‌ هه‌رێمه‌که‌دا درووستکردووه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی سزا بدرێن و دوور بخرێنه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاته‌کانیان زیاد ده‌کرێت و رۆڵێکی زیاتریان پێی ده‌درێت وه‌ به‌و په‌ر‌ی ئازایه‌تیه‌وه‌ دێنه‌ سه‌ر په‌رده‌کانی ته‌لفزیۆن و قسه‌ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ له‌ کوردستاندا یاسا سه‌روه‌ر نییه‌".

کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ بۆچوونی خۆمه‌، له‌ ژێر ناوی حکومه‌تی کاتێدا بێت یان حکومه‌تی رزگاریدا ، تاوانێکی گه‌وره‌یه‌ رازی بیت به‌وه‌ی نیچرڤای بارزانی و قوباد تاله‌بانی بمێننه‌وه‌ له‌ پۆسته‌کانیاندا، چوونکه‌ ئه‌و کاته‌ وێنای ئه‌مانه‌ ئه‌که‌یت وه‌ک دوو که‌س که‌ ئه‌توانن ئه‌م میلله‌ته‌ رزگار که‌ن، له‌ کاتێکدا دۆسیه‌ گه‌نده‌ڵه‌ گه‌وره‌کان ئه‌مانه‌ لێ به‌رپرسن، شکه‌ستی سیاسه‌تی نه‌وت ئه‌مانه‌ لێ به‌رپرسن، بێ مۆچه‌یی و به‌دبه‌ختی ئه‌مانه‌ لێ به‌رپرسن، بۆیه‌ من پێیم وایه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشندده‌یه‌ هه‌ر هێز و لایه‌نێک رازی بێ به‌وه‌ی حکومه‌تێکی رزگاری یا ن له‌ هه‌رچ لایه‌نێکه‌وه‌ درووست ببێ، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو که‌سه‌دا ".

کاک عه‌لی ده‌شڵێت " حکومه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی پشتێوانی حکومه‌تی کردووه تا کاتی هه‌ڵبژاردن، من پێیم وا نییه‌ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ بێت پشتێوانی له‌م جۆره‌ حوکمرانیه‌ بکات ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Ali Hama Salih