واشنتن - له دوزینهوهیهکی بێوینهدا له باکووری ڕۆژئاوای چین سه‌دان هێله‌کی به‌ربه‌ردبووی تیراسۆرات تێگه‌یشتنێکی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و خشۆکانه ده‌رده‌خات که شانبه‌شانی دیناسۆرات ژیاون، له‌وانه به‌ڵگه‌ی به‌چکه‌کانیان که له‌دایکبوون و نه‌یانتوانیوه بفڕن و پێویستیان به‌چاودێری دایک و باوکیان بوه.
زاناکان ده‌ڵین 215 هێلکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه له جۆری هامیبتیرۆس تیانشانینزیس ئه‌وه‌ی ماسی خواردوه، ئه‌و جۆره‌ی نێره‌کانیان که‌لـله‌سه‌ریان درێژه و دانیان تیژ و باڵیان 3.5 مه‌تره، له‌وانه 16 هێلکه ئاوڵه‌مه‌ی به‌ربه‌ردبووی تێدایه.
زانای زانستی به‌به‌ردبوو شۆنشینگ چیانگ له ئه‌که‌دیمیای زانستی چین له په‌یمانگای به‌به‌ردبووی جۆری بربڕهپشتاکان و بالێۆنسرۆپۆلۆجی ووتی له ناوچه‌ی شینچیانی ئیگۆر، سه‌دان به‌به‌ردبووی نێر و مێی جۆری هامیبتیرۆس له گه‌ڵ هێلکهکانیاندا دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌باشترین سه‌روه‌خت داده‌نرێت ئه‌و باڵندانه ژیاون 120 ملێۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
تیراسۆرات یه‌که‌م جۆری بڕبڕهپشته له‌سه‌ر زه‌وی فڕیون، باڵنده و شه‌مشه‌مه کوێره دواتر ده‌رکه‌وتوون.
پێش ئه‌مه هیچ جۆره هێلکه‌یه‌کی تیریسۆر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ئاوڵه‌مه‌ی تێدامابێته‌وه بتوانرێت به3 دوری 3D ببینرێت.
توێژه‌ره‌وان له‌وباوه‌ڕه‌دان نزیکه‌ی 300 هێلکه له‌ناوچه‌ی شینچیانی ئیگۆر هه‌یه، هه‌ندێکیان له‌ژێر ئێسکی به‌به‌ردبووی تیراسۆراتدا داپۆشراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئیسکی ئاوڵهمهکان هی قاچ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه له باڵه‌کانیان، ئه‌مه‌ش سه‌رسوورمانه و ئاشکراکردنی نهینی ئه‌و به‌ڵنده کۆنانه‌یه.
کیلنهر له مۆزه‌خانه‌ی ناسیونال له ڕیۆدیجانیرۆ له‌مباره‌یه‌وه ووتی هه‌ندێک له باڵنده‌کان که له‌هێلکه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه هه‌مان ڕۆژ توانای فڕینیان هه‌بوه و هه‌ندێکی که‌یان کاتی زیاتریان ویستوه و دایک و باوکیان چاودێریان کردون، توانیویانه ڕهوکهن به ڵام نه‌یانتوانیوه بفڕن، ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێکه پێشتر زانیاریمان له‌سه‌ری نه‌بوه.
زاناکان له‌وباوه‌ڕه‌دان ئه‌م باڵندانه به‌کۆمه‌ڵ ژیاون له‌نزیک ئاوی ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ی شیرین.
کیلنهر ده‌ڵێت به‌ڵگه‌کان ده‌رده‌خات مێکان کۆبوونه‌ته‌وه بۆ دانانی هێلکه و هێلانه‌یان درهستکردوه و به‌تێپه‌ربوونی ساڵان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و بۆ هامان هێلانه‌و هێلکه‌یان تێدا داناوه‌ته‌وه. هێلکه‌کان دڕێژکۆلهن و درێژی ده‌گاته 7.2 سم.
گه‌وره‌ترین باتری لیسێۆم له باشووری ئوسترالیا دره‌ست ده‌کرێت
سدنی - ئوسترالیا پرۆژه‌یه‌کی هه‌یه بۆ دابینکردنی ئیلیکتریک، هاوبه‌شه له‌نێوان حکومه‌تی خۆجه‌یی و کۆمپانیای تێسلای ئه‌مریکا و کۆمپانیای نێۆنی فه‌ره‌نسی که کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه.
سه‌رۆکی تێسلا به‌ڵێنیداوه باتریه‌که له ماوه‌ی 100 ڕۆژدا دروستکرێت و ده‌که‌وێته کار، به‌توانای 100 مێگا وات. هه‌روه‌ها ووتیشی 3 ئه‌وه‌نده به‌تواناتر ده‌بێت له گه‌وره‌ترین باتری ئێستا له‌جیهاندا هه‌یه، به‌ڵێنیشیدا له‌کاتی خۆیدا ته‌واو بکرێت.
حکومه‌تی ولایه‌تی باشوری ئوسترالیا بهئومێده ئه‌م پرۆژه‌یه ڕێگری له پچڕانی ئهیلکتریک بگرێت، به‌وپێیه‌ی ده‌توانێت ئیلیکتریک به‌خێرایی به‌رهه‌م بێنێت له‌کاتی پێویستیدا و بهتێچوونێکی که‌م.
له‌ئاکامی تێشکانی تۆڕی به‌رهه‌مهێنانی ئیلیکرتیک به‌هۆی باوبۆرانه‌وه له‌مانگی 9ی ڕابردوودا باشووری ئوسترالیا گرفتی پچڕانی ئیلیکتریکی هه‌بوو.
پێگه‌ی باتریه‌که ده‌کوێته نزیک جه‌یمس تاون له‌دووری 200 کیلۆمه‌تر له باکووری ئادیلاد، باتریه‌که به تۆڕی باخچه‌ی تۆربینه‌کانی به با ده‌سووڕێنه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه که کۆمپانیای نێۆنی فه‌ره‌نسی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
باخچه‌که 99 تۆربینی پانکه‌ی هه‌یه، ئیلیکتریک به‌رهه‌م دێنێت و له باتریهکهدا پاشه‌که‌وت ده‌کرێت بۆ به‌کارهێنانی 30 هه‌زار که‌س بۆ ماوه‌ی 1 سه‌عات.
تائێستا ئیلیکتریک له ئوسترالیا له سووتانی خه‌ڵوزی به‌رد به‌رهه‌م دێت.
به‌شێک له به‌سته‌ڵه‌کی پاتاگۆنیا جیاده‌بێته‌وه مه‌ترسی بۆ هاتووچۆی ده‌ریا دروست ده‌کات.
سانتیاگۆ – شاره‌زایان ده‌ڵین جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌سته‌ڵه‌ک له به‌سته‌له‌کی پاتاگۆنیا له‌باشووری شیلی مه‌ترسی بۆ هاتووچۆی ده‌ریا دروستده‌کات و له‌وانه‌یه لافاو بۆ کۆمه‌ڵگاکانی سه‌ر که‌نار دروستکات.
پارچه گه‌وره‌که به‌پانی 350 مه‌تر به 380 مه‌تره، له‌مانگی 11ی ڕابردوودا جیابۆته‌وه.
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و پارچه گه‌وره‌یه بۆ زاناکانی چاودێری ناوچه بهستهلهکهکه ده‌که‌ن جێگای سه‌رسوورمان بوو.
ڕائول کۆدێرۆ شاره‌زای گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا له زانکۆی سانتیاگۆ ووتی" ئه‌م جۆره ڕووداوانه به‌شێکه گۆڕانکاریه‌کانی به‌هۆی گۆڕانکای پله‌ی گه‌رماوه ڕودی داوه".
ریکاردۆ جانا، زانای به‌سته‌ڵکی جه‌مسه‌ری باشوور له په‌یمانگای نیشتمانی شیلی ده‌ڵێت "له‌ئێستادا ته‌نها وه‌ک جیابوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره دیاره، به‌ڵام له‌داهاتودا ده‌بێته مه‌ترسی بۆ هاتووچۆی ده‌ریا و پارچه‌ی زۆری لێده‌بێته‌وه".
جانا ده‌شڵێت "شاخه به‌سته‌ڵه‌کانی جیا ده‌بنه‌وه ده‌بن به‌به‌شێک له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی که‌نار ده‌ریا، ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگاکانی که‌نار ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی لافاو".
به‌سته‌ڵه‌کی باشوور له پاتاگۆنیا به‌درێژای باشووری شیلی و باشووری ئه‌رجه‌نتینه سێهه‌م گه‌وره‌ترین به‌سته‌ڵه‌کی سه‌ر زه‌ویه دوای به‌سته‌ڵه‌کی باشوور و گرین‌لاند له‌باکووری زه‌وی.
Your browser doesn’t support HTML5