(ڕۆیته‌رز) - توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رده‌خات زۆرینه‌ی ڕووداوه‌کانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکهوتنایان کردوه په‌یوه‌ندی هه‌بووبێت به گرفتی گوێچکه‌وه هۆکاره‌که‌ی کوێچکه پاکردنه‌وه بوه که له‌کاتی پاکردنه‌وه‌دا په‌رده‌ی گوێی دڕیوه.
ئیریک لارنوێل پزیشکی لوت‌و گوێ‌و قوڕگ له زانکۆی تۆرینتۆ به‌ڕۆیته‌رزی وتوه" به‌پێی حاڵه‌ته‌کانی گه‌شتوه‌ته نه‌خۆشخانه، کوێجکه پاکه‌ره‌وه و چیلکهوه هه‌ندێک بابه‌تی هاوشێوه به‌کار هێناراوه بۆ پاکردنه‌وه‌ی کوێچکهوه ئه‌و ڕوداوانه‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه و زیاتر هه‌وڵیانداوه مێوی گوێچکه پاککه‌نه‌وه به پێنووس و دانپاکهرهوه و ده‌رزی سه‌رخڕ ".
ده‌شڵێت په‌رده‌ی گوێچکه ده‌نگ بۆ گوێجکهلهی ناوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رده‌یه بدڕێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی که‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی گوێچکه پاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌ستوور ده‌بێت هۆی برینداربونی پێستی که‌ناڵی بیستن و له‌بوونی به‌کتریادا هه‌وده‌کات".
پێشبینی ده‌کرێت وه‌زی سه‌رمای سه‌خت له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ ئه‌مریکا بگرێته‌وه.
له‌وانه‌یه ساڵی نوێ 2018 به‌سه‌رمای زۆر و سه‌خت ده‌ستپێبکات، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی ڕاکی، کاتێک پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌کی له‌به‌ر چاو له ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی وڵات‌دا داده‌به‌زێت، به‌مش هاتووجۆ سه‌خت ده‌بێت باتایبه‌تی له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا.
ده‌یڤید ئیستیلاک له ناوه‌ندی که‌شوهه‌واوی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ڕۆژی 3 شه‌ممه پله‌ی سه‌رما ده‌گاته (- 34) سه‌دی و ئاگاهی به چه‌ند ولایه‌تێک دا له‌وانه باکووری نیبراساکا و ڕۆژئاوای ولایه‌تی ئێیهوا که نه‌چنه ده‌ره‌وه و به ئۆتۆمۆبێل هاتووچۆ نه‌که‌ن.
ئهڵتراسانود ئامێرێکی دروستره بۆ پشکنینی شیرپه‌نجه‌ی مه‌مه‌ک
واشنتن – شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه لای خانمان و له سه‌رناسه‌ری جیهاندا، دۆزینه‌وه‌ی پێشوه‌ختیش گیان ده‌پارێزێت.
زاناکان کار ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، له‌هه‌مانکاتدا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڕێگاچاره‌کانی له‌ئێستادا هه‌یه ده‌که‌ن بۆ دانانی وه‌ک باشترین شێوه.
بۆ نموونه، پشکنینی مه‌مک به تیشک به‌باشترین ڕێگا داده‌نرێت. له‌کاتی وێنه‌گرتنی تیشکدا به ته‌کنه‌لۆجیای نوێ که له‌ساڵی 1970 که‌وتۆته به‌رده‌ست وێنه‌که ده‌چێته سه‌ر شاشی کۆمپیوته‌ر. به‌ڵام وێنه‌گرتنی تیشک له100% ورد و دروست نیه، هه‌ندێک جار ده‌رده‌خات مه‌مک سروشتیه و هیچ شێرپه‌نجه‌یه‌ک نیه، له‌کاتێکدا مه‌مک تووشبوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌مک ده‌رده‌که‌وێت ناسروشتیه له‌کاتێکدا هیچ تووشبونێکی شێرپه‌نجه نیه.
به‌ڵام ته‌کنه‌لۆجیای (ئه‌ڵترا ساوند) واته له‌رینه‌وه ده‌نگ له‌ئێستادا باشترین شێوه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی خانمان مه‌مکیان چڕه به چه‌وری به‌وپێیه‌ی به 3 دوری وێنه ده‌گرێت.
دکتۆر مێگا کارگ سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی وێنه‌گرتنی مه‌مک له زانکۆی میزۆری بۆ شیرپه‌نجه ده‌ڵیت، کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری وێنه‌گرتنی تیشکی سینی بین، به‌ڵام وێنه گرتن به له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ زیانی وه‌ک تیشی سینی نیه و بۆ مه‌مکی پڕ چه‌وری زانیاریه‌کانی دروستره.
Your browser doesn’t support HTML5