توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌رده‌خات ده‌رمانی دژ به نه‌خۆشی سیل به‌کتریای زیاتری له مشکدا له‌تاقیگه‌دا کووشتوه کاتێک ڤیتامینی (C)یان له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌کان پێدراوه.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین ڕه‌نگه ئاکامه‌کان بۆ مرۆڤیش هه‌مان شێوه‌بێت و هۆکارێکی هه‌رزان و سه‌لامه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که و چاکبوونه‌وه به مانگێک زووتر.
ده‌شڵین له‌وانیه ئه‌و چاره‌سه‌ره ڕێگایه‌ک بێت بۆ په‌ره‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌که بۆ خراپتر، یاخوود به‌رگه‌گرتنی زیاتری به‌کتریا بۆ ده‌رمان، که له‌ئێستادا بۆته گرفتێک بۆچاکبوونه‌وه.
نه‌خۆشی سیل یه‌کێکه له‌نه‌خۆشیه کووشنده‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ساڵی 2017 به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه 1.7 ملێۆن که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حاڵه‌ته‌کان ده‌رده‌خات له‌کاتێکدا خانه‌کانی به‌کتریای سیل بۆ زیادبوون دابه‌ش ده‌بن، ده‌رمان له‌ناویان ده‌بات، به‌ڵام هه‌ندێک بۆ به‌رگریکردن له‌وحاڵه‌ته خۆیان ده‌خه‌نه دۆخی سڕبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر زووتر وه‌رگرتنی ده‌رمان ڕاگیرێت، دووباره سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێک جار به‌توانای زیاتر به به‌رگری له‌ده‌رمان.
چاره‌سه‌ری تێستای نه‌خۆشی سیل 6 مانگی پێده‌چیت، ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ختێکی زۆره.
ولیام جاکۆبس و هاوڕێکانی له‌کۆلیجی مایکرۆ بایۆلۆجی ئه‌لبیرت ئاینشتاین، به‌ڕێکه‌وت بۆیان ده‌رکه‌وتوه دژه ئه‌کۆسیدی وه‌ک ڤیتامین C به‌کتریای سیلی له‌تیوبی تاقیکردنه‌وه‌دا په‌کخستوه.
جاکۆبس دڵیت " کاتێک بۆ یه‌که‌م که‌ڕه‌ت ئه‌وه‌مان دۆزیه‌وه، سه‌رکوتنێکی گه‌وروه بوو، زۆر هه‌یه تائێستا زانیریمان له‌باره‌یه‌وه نیه".
توێژینه‌وه‌که‌ی له کۆڤاری دژه مایکرۆب و چاره‌سه‌ری کیمیاوی بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ، جاکۆپس و هاورێکانی بۆیان ده‌رکه‌وتوه مشکی تووشبوو به سیل، به‌پیدانی 2 جۆری ده‌رمان و بڕێکی زۆر له ڤیتامین C، ده ئه‌وه‌نده خێراتر به‌کتریا له‌ناوده‌بات به‌راورد به ده‌رمانی به‌ته‌نها بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌کاردێت.
ئاسمانگه‌ڕی خانه‌نشین جان یه‌نگ له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی کرد.
ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی ناسا ڕایگه‌یاند ئاسمانگه‌ری ئامریکایی جان یۆنگ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مانگ هاتووچۆی کرد له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جان بۆ 6 که‌ڕه‌ت به‌شداری نێردراوه‌کانی سه‌ر مانگی کردوه، فڕۆکه‌وانی پێشووی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌ریاوانی بوه، له ساڵی 1972دا نۆهه‌م که‌س بوه له 12که‌س نێردروان بۆمانگ له‌وێ هاتووچۆی کردوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌شتی ئاسمانی و واڵایی نیشتمانی ئه‌مریکا له‌تویته‌ر بڵاویکرده‌وه "دڵگرانین به‌له‌ده‌ستدانی ئاسمانگه‌ڕ جان یه‌نگ".
کات و هۆکاری مردنه‌که‌ی یانگ ده‌ستبه‌جێ ڕون نه‌بوو.
یانگ یه‌کێک بوه له ئاسمانگه‌ڕانی له‌به‌رنامه‌ی ئاسمانی ئه‌مریکادا ڕۆڵی گرنگی هه‌بوه، له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ناسادا له‌ساڵی 1960دا دوو که‌ڕه‌ت چۆته سه‌ر مانگ، هه‌روه‌ها دووچار له نێردراوی ئه‌پۆلۆدا بۆ ئاسمان له ساڵی 1980دا.
له‌ساڵی 1972دا به‌شداری نێردراوی ئه‌پۆلۆ بوه که چوارهه‌م گه‌شتی بوه بۆ سه‌ر مانگ.
له‌ساڵی 2004دا دوای 42 ساڵ له‌کارکردن له‌گه‌ڵ ناسا خانه‌نشین بووه.
وه‌ک به‌رپرسی نێردراو له‌گه‌ڵ چارلیز دیوک ناوچه‌ی به‌رزایه‌کانی دیکارتیان له‌سه‌ر مانگ پشکنیوه، 90 کیلۆگرام نموونه‌ی به‌ردوو خاکیان کۆکردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر له 26 کیلۆمه‌تر ئۆتۆمۆبێلی لێخوڕیوه بۆ ناوچه‌ی گرده‌کانی به (سپووککاراته‌ر) له‌سه‌ر مانگ ناسراوه.
سیدنی – ئاژانسه‌کانی هه‌وڵی ئوسترالیا و گرووپه بێ‌قازانجه‌کان بڵاویان کرده‌وه، گڕکانی دوورگه‌یه‌کی دوور ده‌ست له پاپوا گوینیای نوێ ده‌ستیکردوه به هه‌ڵدانی دووکه‌ڵ و خۆڵه‌مێش به‌ئاسماندا، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی 500 که‌س له‌دانیشتوانی دوورگه‌که.
دوورگه‌ی کادۆڤار درێژیه‌که‌ی 365 مه‌تره گڕکانیه له‌سه‌ر که‌ناری باکووری پاپوا گینیای نوێه، بڕوایه‌ک هه‌بوو دامرکاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له5ی ئه‌م مانگه‌دا چالاک بووه.
شاین ئۆبراین به‌رپرسی ناوه‌ندی داروین بۆ دره‌خته گڕکانیه‌کان به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوه، "له‌ئێستادا ته‌نها دووکه‌ڵ و خۆڵه‌مێش به‌ئاسماندا ده‌چیت".
سه‌رباره‌ی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت هه‌ڵدانی دووکه‌ڵ به‌ئاسماندا گه‌شتوه‌ته به‌رزیی 2133 مه‌تر.
ئاژانسی خۆجه‌یی گینیای نوێ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی ڕاباول بۆ گڕکان بڵاویان کرده‌وه، هه‌ڵدانی دووکه‌ڵ له‌وانیه ببێت به‌ته‌قینه‌وه‌ی گڕ و که‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسی شه‌پۆلی به‌رزو نزیمی ده‌ریا و داڕمانی زه‌وه‌ی.
کریس فێرس، زانای گڕکان له زانکۆی ماکواری ده‌ڵیت "هیج تۆمارێک نیه له‌ڕابردوودا کادۆڤار هه‌ڵچووبێت، به‌ڵام زاناکان وێنای ده‌که‌ن له‌وانه‌یه پێشتر چالاکبووبێت و بۆ مایه‌یه‌کی زۆره دامرکابێته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5