لە چەند بۆنەیەکدا لەم ماوەیەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی و هاوسۆزی خۆی دەردەبڕێت بۆ کورد لە عێراق و لە سوریاشدا.
سەبارەت بەوهێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەر شاری کورد نشینی عەفرین، تاران داوای ڕاگرتنی خێرای ئەو کردە لەشکریانەی ئانکەرە دەکات و هەروەهاش داوای پاراستنی گیانی خەڵکی سیڤیل دەکات.
هاوکاتی دواترین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ کورد لە عێراقدا دەربڕیووە.
ئەم ڕاگەیاندنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کورد لەو وڵاتەدا ڕووبەڕووی سەرکوتکردنێکی زۆر دەبێتەوە.
جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ئەو جۆرە ڕاگەیاندن و لێدوانانەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرژەوەندی کورد نین، ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی زۆرتر بۆی گرنگە لە دۆسێی ڕۆژئاوادا لەو یاری و مامەڵانەی پێشتر کردوونی لە پێناو هاوسەنگی هێزدایە لە سوریا تا بە بەرژەوەندی ڕژێمی سوریا کۆتایی پێبێت و دەشڵێت بۆ باشوری کوردستانیش ئێران قایلە بەوەی بوونێکی سنورداری هەبێت بەڵام ئێران دیدی ستراتیژیی تێکدەرانەی خۆی بۆ ناوچەکە لە ڕێگای عێراق و باشوری کوردستانەوە دەخوازێت بباتە پێشێ.
سەبارەت بە لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئێران لەسەر بوونی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، دکتۆر ئاسۆ حەسەن زادە دەڵێت لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئێران هەڕەشەکانی خۆی دژی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات بە کردەیی کردووە و لێدوانەکانی کاربەدەستانی باشوریش نابنە مایەی وەک دەڵێت " من شۆک ناکات" وە دەشڵێتئایا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگە دەدات یان زەمینە دروست دەکات تا پرسی کورد لە ئێرانداچارەسەر بکرێت؟! و دەشڵێت "ڕۆژێک دادێت چ کۆماری ئیسلامی ئێران و چ لایەنەکانی تری دراوسێ بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەرەو ڕووی بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان ببنەوە."
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر ئاسۆ حەسەن زادە، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5