لە کاتێکدا تورکیا بە هەموو توانایێکەوە لە زەمین و ئاسمان پەلاماری ئەفرین دەدات، کەچی تا رادەیەکی زۆر جیهان بێدەنگە.
ئایا دیسان کورد بە تەنیا و بێ پشتێوان ماوەتەوە؟
رۆژنامەوان موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە دونیای سیاسەتدا شتێک بە ناو برایەتی و قوڵ و قەرار نییە تا بڵێین سبەینی پشتمان تێکردبیت، باسەکە لەسەر بەرژەوەندیە، کورد لە رۆژئاوا لەم چەند ساڵەی دوواییەدا توانیوەتی بە جوانی سیاسەت بکا، هەم ئەمریکا و هەم روسیا هێناوەتە ناو کێشەکە، کارێکی سرۆشتیە لە بەرامبەر وڵاتێک وەکو تورکیا کە لە رووێ ئابوریەوە 20مین وڵاتی جیهانە، لە رووێ سەربازیەوە بەشێکە لە 10 -15 وڵاتی گرنگی جیهان ، خۆب ئەمەریکا ناتوانی یەکسەر پشتی کورد بەردات و پشتی تورکیا، راستیەکەی ئەوەیە پێیم وایە زیاتر دەبێ دڵخۆش بین لەم مەسەلەی ئەفرینە وە ئەگەر بەردەوامیش بێت پێیم وایە ئەنجومەنی ئاسایش دێتە دەنگ".
کاک موختار هەر وەها دەڵێت " ئەو شکەستە نەفسیەی بە هۆێ کەرکوکەوە بەسەر کورد هات، ئا لەم هەفتەدا کورد هەست بە غیرەت دەکات، ئێستا هەموو کەسێک باسی شەهامەت و گەورەیی کورد دەکات، بگرە ئەگەر ئەفرینیش بکەوێتە دەست تورکیا ئەوش شکەست نییە، ئەوەش سەر بەرزیە".
کاک موختار دەشڵێت " بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانێکی گرنگ کاریگەری دەبێت لە بەرامبەر هێڕشەکانی تورکیادا، شیانی روبەرووبۆنەوە لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا زۆر کەمە وە ئەگەر بێت و روو بدات زۆر سنووردار دەبێت".
Your browser doesn’t support HTML5