گۆڕینی باڵی ڕۆبۆتی بنکه‌ی ئاسمانی نیوده‌ڵه‌تی کۆتایی‌هات

کاپ کاناڤیراڵ، فلۆریدا - ڕۆژی هه‌ینی ئاسمانگه‌ران بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ کاری چاکردنی گه‌وره‌ باڵێ ڕۆبۆتی بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵه‌تی چه‌ند مانگێک به‌رده‌وامبوون و ده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه.

هه‌ردوو ئاسمانگه‌ری ناسا مارک ڤاندێ و ژاپۆنی نۆرشیج کانای چوونه‌ خولگه‌ له‌وساته‌وه‌خته‌ی ڕۆژ له‌سه‌ر که‌ناری وڵاتی پێرۆ هه‌ڵده‌هات له‌سه‌ر زه‌وی له‌دووریی 400 کیلۆمه‌تر.

باڵی ڕۆبۆته‌که‌ که‌ 17.5 مه‌تره‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ردوو په‌لی باڵه‌که‌ به‌کارهێنران، نوێ کرانه‌وه‌، له‌مانگی 11ی ڕابردوو ده‌ست به‌م گۆڕانکاریه‌ کرا تا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو کۆتایی‌هات.

به‌هۆی هه‌ندێک گرفته‌وه‌ کاری گۆڕنکاری له‌کاتی خۆیدا ته‌واو نه‌بوو، هه‌روه‌ها دواکه‌وتنی ناردنی مووشه‌کی ڕوسیا بۆ ئاسمان که‌ پارچه‌ی پێویستی هه‌ڵگرتبوو به‌شیک بوو له‌و دواکه‌وتنه‌.

بۆ ئاسمانگه‌ر کانای که‌ پێشتر پزیشک و ئه‌فسه‌ری مه‌له‌وانی‌ ژێر ئاو بوه‌، ئه‌مه‌ یه‌کم چوونیه‌تی بۆ ئاسمان و له‌مانگی 12ی ڕابردوودا گه‌شته‌ بنکه‌ی ئاسمانی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ڤاندهای بۆ 4 هه‌م که‌ڕه‌ته‌ و له‌کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی.

له‌ئێستادا 4 که‌س له‌بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ژین.

فه‌رمانی دادگای به‌لجیک داوا له‌فه‌یسبووک ده‌کات کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاگرێت

برۆکسل – میدیاکانی به‌لجیکا ده‌ڵین دادگای برۆکسل داوای له‌ فه‌یسبووک کردوه‌ کۆنکردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌و وڵاته‌ ڕاگریت، یاخوود ڕۆژانه‌ رووبه‌ڕوی سزای دراوی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بێت.

ڕۆژنامه‌ی دی ستاندارد ڕۆژی هه‌ینی بڵاویکردوه‌ دادگا پشتیوانیی ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌ندی که‌سایه‌تی به‌ڵجیکای کردوه‌ و بۆی ده‌رکه‌وتوه‌ فه‌یسبووک بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌کارهێنه‌رانی زانیاری و داتا کۆده‌کاته‌.

داگا گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و ده‌رنجامه‌ی فه‌یسبووک له‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و ورده‌کاری و تاچه‌ند ئه‌و زانیاریانه‌ هه‌ڵده‌گرێت بۆ چی به‌کاری دێنێت، به‌کارهێنه‌رانی وه‌ک پێویست ئاگه‌دار ناکاته‌وه‌.

داگا بڕیاریشداوه‌ ده‌بێت فه‌یسبووک به‌دواداچو‌ن و تۆمارکردنی به‌کارهێنای ئینته‌رنێتی که‌سانی به‌لجیکا ڕاگرێت، ئه‌وزانیار‌انه‌ی پێشترش کۆیکردوه‌ته‌وه‌ بێ بڕیاری یاسایی بسڕێته‌وه‌ و له‌ناو به‌رێت، یاخوود تووشی سزای دراوی ده‌بێته‌وه‌ به‌بڕی 250 هه‌زار یۆرۆ واته‌ 311،500 دۆلار ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ دواکه‌وێت و په‌یڕه‌وی نه‌کات.

لایخۆیه‌وه‌ فه‌یسبووک ووتی ته‌کنه‌لۆجیای به‌کاریدێنێت له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌کی پیشه‌سازیه‌که‌ گوونجاوه‌، ڕێگا به‌ به‌کارهینه‌رانی ده‌دات مافی ڕێگه‌دان و ڕێگه‌گرتن له‌ زانیاریان هه‌بێت، ده‌توانن هه‌موو زانیاری له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و ته‌نانه‌ت ریکلامه‌ بازرگانیکانیش ڕاگرن.

84 منداڵ له‌ئه‌مریکا به‌هۆی ئینفله‌وه‌نزاوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

ڕاپۆرتی ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان له‌ولاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تائيستا 84 منداڵ له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی ئینفله‌وه‌نزاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌توندترینیش داده‌نرێت له‌وه‌تای ساڵی 2009وه‌.

له‌ڕاپۆرتی ئاژانسی ته‌ندروستی گشتی ئه‌مریکا هاتوه‌ زاناکان له‌وباوه‌ڕه‌دان ڤایرۆسی ئینفله‌وه‌نزا به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی و تووند بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ 48 ولایه‌تدا و ته‌نها له‌ 2 ولایه‌ت نه‌بێت ئه‌ویه‌ش ئۆریگن له‌باکووری ڕ‌ۆژئاوا و هاوایی که له‌ ئۆقیانوسی ئارامه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت کۆتا هه‌فته‌ی مانگی 1 نزیکه‌ی 10% گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئینفله‌وه‌نزا و هه‌وکردنی سیه‌کانه‌وه‌‌ بوه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌ئه‌مساڵدا له‌هه‌موو 13 سه‌ردانی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌ یه‌کیک یه‌کێک په‌یوه‌ندی ه‌ب ئینفله‌وه‌نزاوه‌ هه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت توانراوه‌ به‌‌ ڕێژه‌ی 25% ڕێگری له‌ڤایرۆسی ئینفله‌وه‌نزا بکرێت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌.

له‌ڕاپۆرته‌که‌شدا هاتوه‌ زۆرینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌کان له‌نێوان ئه‌و منداڵانه‌دایه‌ ساڵی پار دژ به‌ ئینفله‌وه‌نزا نه‌کوتراون.

به‌رێوبه‌ری ناوه‌ندی کۆنتۆڵی نه‌خۆشیه‌کان ئان شوشات بۆ ڕۆژناموانان ووتی "ئه‌مساڵ ئینفله‌وه‌نزا له‌ئه‌مریکا زۆر سه‌خت بوه و پێشبینی ده‌کرێت تاچه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت".

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 02-19-2018